وتەی هەفتانە
کۆكبون بؤ ديدكاي ستراتیجی ئەنجومەنی کۆمسیاران بؤ بەرێوەچونی رێوشوێنەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەپێ ی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بۆ بەدیهێنانی باكي و دادپەروەری ورووني وبێلایەنی، پەرۆشبونی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر (جلیل عدنان خلف) بۆ جێبەجێ کردنی ئەم مافە ستانداردانە بەشێوەیەکی نمونەیی ، بەردەوام لەبەیەکگەیشتن وکۆبونەوەدان لەگەڵ شارەزایانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ يارمەتی هەڵبژاردن (Unami) لەپێناو ئامادەکاری وئامادە بون بۆهەڵبژاردن لە ئۆفیسی نیشتیمانی وئۆفیسی هەڵبژاردنی هەموو پارێزگاکان بەگشتی بەپشتیوانی وراوێژی تەکنیکی کەئەمەش هۆکارێکەبێ بۆسەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە( ١٠ ) تشرینی یەکەمی داهاتوو، وەلە چوارچێوەی ئامادەکاریە لۆجستییەکان کۆمسیون کەلوپەلی دەنگدانی ناهەستیار (غير حساسة) ومرەکەبی دەنگدانی ئامادەکردووە بۆدابەشکردنی بەسەر ئۆفیسی هەڵبژاردنی هەموو پارێزگاکاندا.
بۆبەخشینی نەزاهەت وشفافیەت بەهەڵبژاردنەکان ئەنجومەنی کۆمسیاران هەستاوە بە دیاریکردنی کارودەسەڵاتەکانی مامۆستایانی زانکۆ کە ئەبن بەچاودێر بەسەر ناوەندەکانی دەنگدانو وێستگە کانەوە هەر لەکاتی کردنەوەی دەنگدان تادەگاتە کۆتایی کاتی دەنگدان وداخستنی ناوەندەکە بەپێی کاتی دیاریکراو کەلە لایەن ئەنجومەنی کۆمسیاران دیاریکراودەبێت ئەمەو جگەلەچاودێری بەرێوەچونی ئاسایی جوڵەی دەنگدەران لەناو ناوەندی دەنگداندا، ئەم مامۆستایانە هەڵئەسن بە راگەیاندن بۆئەووێستگەیەی جارێکیتر هەژمارکردنوژماردنەوەی دەنگەکانی بۆئەکرێت بەشێوەی( تیروپشک ) وبەشێوازی دەستی دەنگەکان هەژماردەکرێت :وئەنجومەنی کۆمسیاران پاداشتێکی ماددی ئامادەکردووە بۆیان کەبریتییە لە بری (٢٥٠٠٠٠) دوسەدوپەنجا هەزار دیناری عێراقی .
ئەنجومەنی کۆمسیاران بەپەرۆشە بۆ دەرخستنی رۆڵی گەورەی راگەیاندنە جیاوازەکان لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری هەڵبژاردندا؛ لەبەر ئەمپەرۆشییە بەشی راهێنان وگەشەپێدان هەڵەستێ بەکردنەوەی خولی تایبەت بەراگەیاندکارەکان بەناوی (رۆشنبیری هەڵبژاردن) بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری هەڵبژاردن (unami) وەئەم ۆرک شۆپە بۆ رون کردنەوەی رێوشوێنەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی وتایبەت و سکاڵاکان وتانەدان ویاسای هەڵمەتی هەڵبژاردن .
بۆپاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن وفەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئاسایش بەدەنگدەران وپاڵێوراوان ودابین کردنی ئاسایش بۆهەمو ئۆفیسەکانی پارێزگاکان، لیژنەی ئەمنی کۆبونەوە ئاساییەکانی خۆیی لە هەمو پارێزگاکان ئەنجامدا.
گرنگی دانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بەتواناکانی ژنان بۆبەشداری کردنیان لە پرۆسەی دەنگدانی داهاتو؛ کۆمسیۆن هەستا بە سازدانی سێهەمین ۆرک شۆپ بۆ ژنان .
پاڵێوراوان راهێنانیان پێکرا لەچوارچێوەی یاسای ژمارە ٩ هەڵبژاردن بۆ ساڵی (٢٠٢٠ ) بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئافرەتان(unami) بەهەماهەنگی کردن لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجامدرا، وبەسەرپەرشتی راستەوخۆی ئەندامی کۆمیسەران (د. احلام الجابری) بەشداریکرد لە کۆبونەوەی سکرتاریەتی گشتی لە ئەنجومەنی وەزیران: بۆگفتوگۆکردن لەسەر کاربەرنامەی (تطبیق) کۆتای سەبارەت بەئافرەتان لەیاسای دابەشکردنی کورسی تایبەت بە ئەنجومەنی نوێنەران بۆساڵی ٢٠٢١ .
وەک بەشێک لە پشتگیریی کردنی نێودەوڵەتی بۆ کاری کۆمسیۆن، دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ یاساکانی دەنگدان (IFES) هەستابە ئەنجامدانی راپرسییەکی ئاسایشی (سیبرانی ) بۆ سیستەمی تەکنەلۆجیای زانیاری ناوخۆیی کۆمسیۆن ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی ئاسایشی زانیاری ئەلەکترونی وبەهێزکردنی کردارەکانی ئاسایشی ئەلەکترونی راست بۆ ستافەکانی کۆمسیۆن.
وتەبێژی میدیایی