ووتەی ھەفتانە

* کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان تیروپشکی ئەلکترۆنی ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی فەرمانبەری دەنگدان بە شێوەیەکی ئاشکراو بە ھاوکاری و پاڵپشتی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن (UNAMI )و بەئامادەبوونی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن(IFES ).

* ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری دا کە کۆپیەک لەڕاپۆرتی ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و وێنەیەک لە ئەنجام و کاغەزی دەنگدان بدرێتە بریکاری لایەنە سیاسیەکان و پاڵێوراوەکان.

* کۆمسیۆن بەدواداچوون دەکات بۆ کاری ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی پارێزاگاکان و ناوەندەکانی تۆمار کەسەربە ئۆفیسەکانن لەپێناو شانبەشان ڕۆشتن لەگەڵ کارەکانیان و برەوپێدانیان.

لەپێویستیەکانی قۆناغی ئێستا بایەخی ڕۆڵ و کۆششی ھاوبەشەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردن لە ڕاگەیاندنکاران و کۆمەڵی مەدەنی و بایەخدەران بە کاروباری ھەڵبژاردن وە لەپێناو پتەوکردنی متمانەی دەنگدەر بە ھەڵبژاردنی داھاتوو کە کۆمسیۆن تەواوی تواناکانی بۆ تەرخانکردووە بۆ سەرخستنی و لەو ڕێیەوە پەیامی دلنیایی دەداتە شەقامی عێراقی لە پەرۆشی ھەموو پەرۆشیەکانی بۆ بێگەردی پرۆسەی ھەڵبژاردن پشت بەست بە پێوەرەکانی ڕوونی لە کارەکانی داو لەو ڕوانگەیەشەوە تیروپشکی ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی فەرمانبەری ڕۆژی دەنگدان ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی٢٦⁄٨⁄٢٠٢١ بەشیوەیەکی ئاشکراو بە ھاوکاری و پاڵپشتی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان(UNAMI ) و بە ئامادەبوونی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ سیستمەانی ھەڵبژاردن(IFES ) و ژمارەیەک لە ھاوبەشانی پرۆسەی ھەڵبژاردن و میدیاکاران. ئەم پرۆسەیەش دادەنرێت بە جومگەیەک لە جومگەکانی ئامادەکاری ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو کە (٥٥٣٨٢٨) فەرمانبەرە و دابەشی تەواوی عێراق کراوە لەسەر ئاستی ناوەندی تۆمار و بازنەکانی ھەڵبزاردن. وە کۆمسیۆن دەستدەکات بە ڕاھێنانیان لەسەر ڕێوشوێنەکانی دەنگدانی تایبەت و گشتی بە ھاوکاری ئاژانسی نێودوڵەتی (IFES ) کە لە١⁄٩⁄٢٠٢١ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دووھەفتە بەردەوام دەبێت. وە ھەر پەیوەست بەوە لەپاش سەرکەوتنی پرۆسەی لێچواندنی دەنگدان(عملیە محاکات الاقتراع) ی دووەم کە لە سەرانسەری عێراق و (١٠٧٩)وێستگەی دەنگدانی تایبەت و گشتی ئەنجامدرا،کۆمسیۆن لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی لێچواندنی دەنگدان ی سێھەم لە مانگی ئەیلولی داھاتوو وە بریارە لەلایەن فەرمانبەرانی دەنگدانەوە ئەنجام بدرێت لە پاش کۆتایی ھاتنی ڕاھێنانەکانیان.

بە ڕاچاوکردن و پەیڕەوی لەگەڵ پێوەری ڕوونی گرەنتی کراو بۆ بێگەردی پرۆسەی ھەڵبژاردن پشتبەست بە مادە(٣٨⁄٧) لەیاسای ھەڵبژاردنەکان ژمارە (٩)ساڵی ٢٠٢٠ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بڕیاریدا بە پێدانی کۆپیەک لە ڕاپۆرتی ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و وێنەیەک لەئەنجامەکان و کاغەزی دەنگدانی ھەموو وێستگەیەکی تۆمارکراو لە میمۆریەکدا بەرلە پەیوەندی بە ناوەندی گوازەرەوە(VSAD ) تۆڕی ئەلکترۆنی. سەرباری پشتبەستن بە تیروپشکی دەستی لە دیاریکردنی ئەو وێسگەیەی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەست دەنگەکان لە ناو ناوەندی دەنگدان.

لەلایەکی تر و بۆ ڕێکخستنی کاری چاودێران میدیاکاران و بریکارانی قەوارەسیاسیەکان ،کۆمسیۆن دەستیکرد بە دابەشکردنی پێناسی ناساندن لە سەرجەم ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان و متمانەدان بە ڕاگەیاندنی نیودەوڵەتی لەئۆفیسئ نیشتیمانی.بۆ ئەوەش کۆمسیۆن بانگھێشتی گشت ئارەزوومەندان بۆ ھاوبەشی کردنیان خێرابکەن لە پرۆسەکەدا بۆمەبەستی کای پێدانی باج .

لەچوارچێوەی بەردەوامیدان بە کاری ھاوبەش لەگەڵ دامەزراوەکان و پاڵپشتیکردنی بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوو ، کۆمسیۆن بە ھاوکاری لەگەڵ دەستەی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ ژنان وەرشەیەکی ڕاھێنانی ڕێکخست و ئامانج لێی ڕاھێنانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نوێنەری قەوارەسیاسیەکان بۆ ھاوسەنگی زیاتر لە نێوان ھەردوو ڕەگەزی نێر ومێ لە دروستکردنی بڕیار لە ناو پارتەسیاسیەکاندا و بۆ بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا وە نیشاندانی پلانی ھەڵبژاردن و بڕیاری تایبەت بە شیاندنی ژنان ،وە لەم وەرشەیەدا ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران دکتۆرە ئەحلام سەرۆکی لیژنەی شیاندنی ژن و ژمارەیەکی زۆر نوێنەری ڕێکخراو و بریکاری قەوارەی سیاسی بەشداریانکرد.

وە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ھەردوو بەڕێوبەری گشتی بەردەوامن لە بەدوداچوون بۆ کاری ئۆفیسی ھەڵبزاردنی پارێزگاکان تا شانبەشانیان ڕێبکەن بۆ ئامادەکاریەکان بۆ دەسکەوتی نیشتیمانی کە خۆی لەسەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردندا دەبینێتەوە.

 

اترك تعليق