ووتەی ھەفتانە

بە ئامانجی پتەوکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و گرەنتی ئەنجامدانی بەپێی پێودانگە نێودەوڵەتیەکان لە ١٠ی تشرینی یەکەم، بەئامانجی گرەنتیکردنی هەڵبژاردنەکان کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان میکانیزمێکی داناوە بۆ بەکارھێنانی کارتی ئەلکترۆنی کورتخایەن و خستنەڕووی بەڵگەنامە فەرمیەکان لەگەڵیدا، وێڕای ئەنجامدانی پرۆسەی ھاوتاکردنی کارتەکورتخایەنەکە لەگەڵ زانیاری خاوەنەکەی، بەپێی مادە(٣٩)پێنجەم (ج) لە یاسای ھەڵبژاردن

وەک ئامادەسازیش پۆ پرۆسەی تیروپشکی ژمارەی پاڵێوراوان لە ڕۆژانی داھاتوودا،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لیژنەیەکی ناوەندی بە سەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ئەندامێتی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی تایبەتمەند لەڕووی کارگێڕی و یاسایی و تەکنۆلۆژیای زانیاری کە سەرپەرشتی ئامادەکاری ئۆفیسەکانی ھەڵبژاردنەکان لە سەرجەم پارێزگاکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی تیرو پشک و پێکھێنانی لیژنەی لاوەکیش لە ئۆفیسەکان بۆ ئامادەکردنی پێداویستیەکانی پرۆسەکە بە سەرپەرشتی و چاودێری ڕاستەوخۆی بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران.
وە ھەر پەیوەست بەم بابەتەوە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە ماوەی پێشوودا مەرج و ڕێنمایی داناوە بۆ میکانیزمی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پاڵێوراوان پشتبەست بە یاسای ھەڵبژاردنی ژمار(٩)ساڵی ٢٠٢٠،ھاوکات لەگەڵ پێکھێنانی تیمەکانی چاودێری و تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی بانگەشەو ڕیکلامی ھەڵبژاردن لە شوێنەکان ،بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمیندارێتی بەغداد و بەڕێوبەرایەتیەکان و فەرمانگەکانی شارەوانی سەر بە ئەمیندارێتیەکە ،وێڕای ھەماھە نگی دەستەی پەیوەندیەکان و ڕاگایاندن تایبەت بەکاری چاودێری و تۆماری سەرپێچی لە ھۆیەکانی ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو.
ھەروەها کۆمسیۆن پێشوازی دەکات لەھەموو ئەوسکاڵایانەی لەسەر سەرپێچیەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکرێت لە ئۆفیسی نیشتیمانی و سەرجەم ئۆفیسی پارێزگاکان وە لەکاتی بوون و سەلماندنی سەرپێچی دا کۆمسیۆن سزای پێویست دەسەپێنێت لەسەر سەرپێچیکاران و لەئەستۆگرتنی شوێنەواری یاسایی بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکان بەشی ھەشتەم تایبەت بە بەندە سزاییەکان.
وە لەچوارچێوەی ڕێنمایی سکاڵای دەنگدان و تانەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داھاتوو، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیارێکی داوە کە دەقەکەی بەم شیوەیەیە( پیشکەشکاری تانە لە ھەر ناوەندو وێستگەیەکی دەنگدان کە تانەدانەکەی ببێتە ھۆی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی دەستی ئەوا پابەند دەکرێت بە پێشکەشکردنی بارمتەیەکی دارایی بەبڕی(١٠٠٠٠٠٠)یەک ملیۆن دیناربە پێی ئەحکامی بەندی(٣٨⁄یەکەم) لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمار(٩) ساڵی٢٠٢٠.وەبڕی پارەی بە بارمتەکراو وەک داھاتی کۆتایی گەنجینەی دەوڵەت هەژماردەکرێت، لەکاتێکدا ئەنجامەکان ھاوتادەبن لە نێوان ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی ئەلکترۆنی تانەلێدراو و ئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی.

لە لایەکی ترەوە کۆمسیۆن بەردەوامە لە پێشوازی وەگرتنی داواکاری بۆ بوون بە فەرمانبەری ھەڵبژاردن بۆ یەک ڕۆژ لەڕێگەی لینکی(http:37.98.225.237.9999) کە لەپێگەی فەرمی ئەلکترۆنی ئاماژەی پێدراوەو لەپێگە فەرمیە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن دانراوە، وە کۆمسیۆن بڕیاریداوە بە دیاریکردنی بڕی پاداشتی دارایی (١٥٠٠٠٠)سەدو پەنجا ھەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت لەگەڵ ئاڕاستەکردنی سوپاس و پێزانینێک کەلەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران .وە خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕی (٢٥٠٠٠٠)دووسەدو پەنجاھەزاردینار دەبێت.

وە لەگەڵ تەواوبوونی تۆماری دەنگدەران بۆ دەنگدانی گشتی،دەنگدەر دەتوانێت ناوی ناوەندی تۆمارو ناوەندی دەنگدان بەشێوەی بایۆمیتری تایبەت بەخۆی بزانێت لە ڕێگەی لینکی ئەلکترۆنی تۆماری دەنگدەران(https://apps.apple.com/us/app/voter-list/id1148396230)کە لە ھەردوو پێگەی گۆگڵ پلەی و ئەپستۆر دابین کراوە،بەڕێگەی بەدواداگەڕان بەبەکارھێنانی ژمارەی دەنگدەری تایبەت بە دەنگدەرەکە یان لەڕێگەی زانیاریە کەسیەکان لەحاڵەتێکدا دەنگدەر کارتی دەنگدانی تایبەت بەخۆی وەرنەگرتبێت.

ھەروەھا لەپەرۆشی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتوو بەپێی پێوەرەوپرەنسیپە نێودەوڵەتیەکان،ئەنجومەنی کۆمسیاران سەرۆک و ئەندامەکانی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر بەرھەم ساڵح بە ئامادەبوونی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن(یونامی) ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩⁄٦⁄٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا و تیایدا پێشنیارو ڕاسپاردەکرا بۆ ھەڵبژاردنێکی بێگەرد لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا.

سەبارەت بەپارت ڕێکخراوەسیاسیە مۆڵەتپێدراوەکان و ئەوانەشی لە قۆناغی خۆتۆمارکردندان و ئارەزووی گۆڕینی ناوی پارتەکەیان دەکەن لەگڵ مانەوەی ژمارەو بەرواری مۆڵەتی دامەزراندنیان،کۆمسیۆن ڕێنمایی و ڕێوشوێنی داناوە بۆ ڕێکخستنی ئەو بابەتە کە لەڕێگەی پێشکەشکردنی داوایەک لەڕێی فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕبکخراوە سیاسیەکان بەتەنھا وە بوونی واژۆی سەرۆکی پارت لەسەر داواکاریەکە یان ھەرکەسێک کە سەرۆکی پارتەکە مافی واژۆی پێدابێت لەگەڵ دانی بڕی(١٢٥٠٠٠٠٠)دوانزەملیۆن و پێنجسەد ھەزاردیناری عێراقی کە دواتر ناگەڕێتەوە بۆیان.
ھەر لەگەڵ بەرەو پێشەوەچوونی کارەکانی، کۆمسیۆن بەپەرۆشەوە بەدواداچوون وسەرپەرشتی کاری ئۆفیسی پارێزگاکان دەکات تا لەگەڵیاندا پێکەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببنەوە.
بۆیە پەیوەست بەوەش ڕاھێنانی میلاکی وەزیفی و گەشەپێدانی لێھاتووییان کۆمسیۆن چەند پێڕەوێکی ڕاھێنانی جێبەجێکردووە بەشێوەیەکی ھەرەمی بۆ ڕاھێنانی فەرمانبەرانی بواری ھونەری بۆ ئاستی یەکەم تایبەت بە بەکارھێنانی ئامێرەکانی دەنگدان(ئامێری ووردبینی ئەلکترۆنی)و (ئامێری خێراکردنی ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدان).

وە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی لیژنەی باڵا بۆ شیاندنی خانمان بۆ بەشداری لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داھاتوو ،کۆمسیۆن ھەستاوە بە جێبەجێکردنی خولێکی ڕاھێنان بۆ پاڵێوراوانی ژنان لەسەر یاسای ھەلبژاردن و میکانیزمی ئەژمارکردنی دەنگەکان و مەرجەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن.کە ئەم خولانەسەرەتای زنجیرە خولێکە کە بڕیارە ئەنجام بدرێت بەپێی خشتەیەک کە دانراوە بۆی.

اترك تعليق