ليدوان

ئەوپەڕی توانامان دەخەینە گەڕ بۆئەوەی ھەڵبژاردنی ئایندە رەسەنترین ھەڵبژاردن بێت لەدوای ٢٠٠٣وە
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان:ئەمە رێککاری ئێمەیە لەبارەی کارتە کورتخایەنەکان.
ئەنجومەنی کۆمسیاران بەوپەری بایەخ و سوربوونەوە چاودێری ئەو باس و خواسانە دەکات کە لە رای گشتی عیراق و تۆرەکۆمەڵایەتییەکانەوە باسی لێدەکرێت لەبارەی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئایندە و رێکخستنی چۆنێتی دەنگدان بەکارتە کورتخایەنەکان کە نوێنەکراونەتەوە، ھەربۆیە کۆمسیۆن بەتەواوی ستافەکەیەوە ئەوپەری توانای دەخاتەگەر بۆ سەرخستنی کارەکانی بەجۆرێک گەیشتۆتەئەوەیدەوامی کامل دەکات تەنانەت رۆژانی پشووش، بەبێ وەستان تا کاتژمێرەکانی ئێوارە، چونکە درک بەوەدەکات کە ھەڵبژاردنی ئایندە گرنگترین ھەڵبژاردن دەبێی کە عیراقییەکان ممارەسەی دەکەن لەدوای ٢٠٠٣ وە، دەزگاکەمان کاردەکات بۆئەوەی ئەو ھەڵبژاردنە رەسەنترین ھەڵبژاردنبێت لەماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا، بەتایبەت بەپشتبەستن بەیاسای نوێی ھەڵبژاردن، بۆیە دەزگاکە بەئەنجومەنی کۆمسیارانیەوە سورەلەسەر گەیاندنی پەیامە کەی لەبارەی بەدەستھێنانی پاکوبێگەردی ھەڵبژاردنەکان بۆیە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان زنجیرەیەک رێککاری گرتۆتەبەر بح گرەنتی کردنی دەنگدان بەکارتی ئرلیکترۆنی نوێنەکراوە .کورتخایەن. بەجۆرێک کە ھیچ سەرپێچێ و خراپەکارییەک رونەدات تیایدا، لەوانە
-وەرگرتنەوەی کارتە کورتخایەنەکە لەھاولات راستەوخۆ دوا دەنگدان، -لەکارخستنی سەرجەم کارتە کورتخایەنەکان راشتەوخۆ دوای دەنگدان بۆماوەی سێ رۆژ
-وەرگرتنی ھەردە پەنجەمۆری کەسەکە بۆئەوەی لەشوێنێکی تر دەنگ نەدات
– ھێنانی بەڵگەنامەیەکی تری رەسمی لەگەل کارتی کورتخاین لەکاتی دەنگداندا

اترك تعليق