به ئاماده بوونی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران وه جێگره که ی کۆمسیۆنی باڵای هه ڵبژاردنه کان دووه م کۆبوونه وه ی خۆی له گه ڵ هاوبه شه کانی پرۆسه ی هه ڵبژاردن ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ شەممە، ۸ی نیسانی ۲۰۲۳، لیژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوبەشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دووەم کۆبوونەوەی خولی لەگەڵ نوێنەرانی حیزب وه ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدا کە گرنگی بە کاروباری هەڵبژاردن دەدەن بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران، دادوەر جەلیل عەدنان خەلاف وه جێگرەکەی دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد لە هۆڵی میدیای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دادوەر جەلیل عەدنان خەلاف لە میانەی دەستپێکردنی وتارەکەیدا پێشوازی لە ئامادەبووان کرد وبە ئامادەیی تەواوی کۆمسیۆن دەستی پێکرد بۆ دابینکردنی جۆرەها ئاسانکاری بۆ هاوبەشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە تەواوکردنی کارەکانیان.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆمسیۆن کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ هاوبەشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردندا ئەنجام دەدات، لەوانە حیزب وه ڕێکخراوەکان بۆ زانینی دوایین پێشهاته کانی په یوه ندی به کاروباری هه ڵبژاردن وه وه ڵامی ئه وه پرسیارانهی که پێویستیان به ڕوونکردنه هه یه.

دواتر لیژنەی پەیوەندییەکان پێداچوونەوەیەکی بۆ بابەتەکانی کۆبوونەوەکە ئەنجامدا، کە چەندین تەوەری تێدابوو، لەوانە (تۆمارکردنی کاندیدەکان، سادەکردنی ڕێوشوێنەکان، تۆمارکردنی چاودێرانی ناوخۆیی وه سکاڵا لەسەر هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن).

پاشان زەمینە کرایەوە بۆ گفتوگۆکردن بۆ وەڵامدانەوەی هەموو لێکۆڵینەوەکانی نوێنەرانی حیزبەکان وه ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە ئامادەبوون بۆ ڕوونکردنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکان لە هەموو کارەکانی کۆمسیۆنەکەدا بە شێوەیەک کە هەردوو دەنگدەری عێراقی وه ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆیی وه نێودەوڵەتی نیشان دەدات، سروشتی ئەنجامدانی دامەزراوەیی کۆمسیۆن کە وردەکاری کارەکانی بە ڕوونی وه شەفافی پێشکەش دەکات.

جێی ئاماژەیە لیژنەی پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن کە لەلایەن سکرتێری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیۆن عەلی فەیسەڵ دەهام سەرۆکایەتی دەکرێت بەردەوامە لە ئامادەکاری بۆ ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کۆسپ وه کێشانەی ڕووبەڕووی ئەو حیزب وه ڕێکخراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی دەبنەوە کە لە عێراق کاردەکەن بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

 

اترك تعليق