راكةياندنيك لەکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

لەڕێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە ئامادەکاری کۆتایی کراوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لەوادەی بڕیاردراو (١٠/١٠/٢٠٢١)دا، لەم ڕووەوە بە پێویستی ئەزانین کە کارێکی گرنگ ڕوونبکەینەوە کەئەنجومەنی کۆمیسیاران بە دادوەرە سەربەخۆکانیەوە، هەموو ئەو ڕەخنە و گلەییانەی شەقامی عێڕاقی بەهەند وەرگرتوە کە لەماوەی ڕابردودا لەسەرکاری کۆمیسیۆن خستویەتیە ڕوو، ئەویش بەپیادەکردنی بنەماکانی (ڕوونێتی و ئاشکرایی )بەرهەم هاتوو لەسەرجەم قۆناغەکانی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، جا لەقۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران یاخود قۆناغی تۆمارکردنی پارتەسیاسیەکان و پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنەکان بووبێت، دواتریش پیادەی شێوازی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسایەتیە نیشتمانی ودامەزراوە پەیوەندارەکان لە وڵات کردوە، کەسەرەتا بە گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەری ئامڕازەکانی ڕاگەیاندنی بینراو خوێندراو دەستی پێکردوە، دواتریش گفتوگۆکردن بوە لەگەڵ دەنگی کاریگەر لە( ڕای گشتی و سەندیکاکان و کۆمەڵە پیشەییەکان)، وە کۆمیسیۆن سوپاسگوزاری ئاڕاستەی نەوەی گەنجانی عێڕاق لە لەدایک بوانی (٢٠٠١٫٢٠٠٢٫٢٠٠٣) دەکات لەپای زوو بەدەمەوەچونیان بۆ داواکاری ناوەندەکانی تۆماری بایۆمتری کەنزیکەی نیوەیان مافی دەنگدانیان بۆ فەراهەم هاتوە،
لێرەوە دوپاتی ئەکەینەوە کۆمیسیۆن سورە لەسەر تەواوکردنی مافە بەدەستهاتوەکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئاست بەرز لە ڕوونی و پاکێتیدا، هەروەها لەکاتی ئێستادا نوسنیگەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگاکان تیشک ئەخەنەسەر دابینکردنی هەموو ڕێگاکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و بەدەستهێنانی متمانەی عێراقی و هێزە نیستمانیەکان،
لەم ڕوانگەیەوە کۆمیسیۆن ئامادەی تەواوەتی خۆی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لە ۱۰ تشرینی یەکەم ئەکاتەوە؛ لەبەرئەوەی ئەم هەڵبژاڕدنە گرنگیەکی لەڕادەبەری هەیە بەجورێک ڕەنگدانەوەی کۆی بارودۆخەکانە لە عێڕاق، سەرەڕای ئەوەی بابەتی ئەمنی بەجومگە جیاوازەکانیەوە؛ بە یەکێک لە بەرپرسیارێتیە گەورەکانی حکومەت دادەنرێت کە تەواوی تواناکانی لەوەزارەت و لایەنەکانی تری هاوپەیوەند بخاتە گەڕ بۆ بەدیهێنان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، لەسەر ئەم بناغەیە لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان بەگوێرەی فەرمانی دیوانی ژمارە ۳٥ دەرکردوە.

ئەنجومەنی کۆمیسیاران
۲۲ ئایار ۲۰۲۱

اترك تعليق