وتەی هەفتانە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنـەکان جەختدەکاتەوە لەوەی بەرواری ۱۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۱ کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەو و ئەو بڕیارە گەڕانەوە نیە، دڵنیایش دەدات لەوەی هەنگـاو و ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردن بەردەوامـە و ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی تۆمارکردنی بایۆمەتری تاوەکو دوای هەڵبژاردن بە مەبەستی ئامادەکردنی تۆمانامەی دەنگدەران رەسەن کە لەچاپخانەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی هاوشان لەگەڵ تۆمرنامەی دەنگدەرانی تایبەت و گشتی و پۆستەی ناوی کاندیدان چاپدەکرێن لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە دانیشتنی ڕۆژی ۲۷/٤/٢٠٢١هەروەهـا کۆمسیۆن سەرپشک کراوە لەوەی گرێبەست لەگـەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی ببەستێت بەمەبەستی چاپکردنی پەڕاوی دەنگدان و تۆمارەکانی دەنگـدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەر لە ڕێنمایەکانی گرێبەستە حکومیەکان.

لەلایەکی ترەوە تۆماری ناوی هاوپەیمانیە سیاسی و حزب و کاندیدان کۆتایهات لە یەکی ئایار ۲۰۲۱، ئێستا پرۆسەی دڵنیابونەوە لە توانایی کاندیدان دەست پێدەکات کە ژمارەیان زیاترە لە۳٥۰۰ کەسە، بەهەماهەنگی دامەزراوەکانی تر وەک( وەزارتی ناوخۆ، بەڵگەی تاوان، دەستەی باڵای لێپرسینەوە و دادپەوەری، دەستەی دەستپاکی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ولێکۆڵینەوەی زانستی)

لەچوارچێوەی ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن کۆمسیۆن لیژنەیەکی ناوەندی دروستکردوە بۆ هەڵبژاردنی فەرمانبەرانی دەنگدان بەسەرۆکایەتی ئەندامی کۆمسیاران دادوەر فەیـــاز یاسین حسێن، ئەم لیژنەیە کاردەکات بۆ دیاریکردنی میکانزمی ورد بۆ کارەکانی دیاریکردنی فەرمانبەرانی دەنگدان بەشێوەیەکی شەفاف و پاک و سەربەخۆ لە نێو فەرمانبەرانی دەوڵەت هەڵدەبژێردرێت ئەمە بەمەرجێک ناویان وەک کاندید یاخود نوێنەری لایەنی سیاسی یان چاودێرتۆمار نەکرابێت.

هەروەها بەفەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف کارەکانی چاودێری میدانی بۆ نوسینگەکانی پارێزگاکان و ناوەندەکانی تۆمار و بە ئەندامێتی دوو بەڕێوبەری گشتی ئەم لیژنەی چاودێری ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن و چارەسەری بەربەستەکان دەکات.

ڕۆژی پێنجەشەمە ۲۹ی نیسانی ۲۰۲۱ سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران پێشوازی کرد لە هەریەک لە باڵێۆزی سوید لارس ڕوناس و باڵێۆزی فلندا ڤیزا هاکین و کاربەڕێکەری نەریج ڕوهوکسدڵ.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران بۆ باڵوێزەکانی هەنگاو وڕێکارەکانی کۆمسیۆنی رونکردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەروەهــا جەختی کردەوە لەوەی کۆمسیۆن بانگهێشنامە ئاڕاستەی زۆرێک لەوڵاتانی جیهانکردوە بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەمەش لەچوارچێوی گەڕاندنەوەی متمان دێت بە کۆمسیۆن بە پێکهاتەی نوێی لە ئەنجوومەنی کۆمسیاران و دڵنیابونەوەی وڵاتان لەو ڕێکارانەی گیراوەتە بەر.

لەچوارچێوەی ڕێکخستن و پەیوەندیەکان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە بە هاوبەشێکی گرنگی کاری کۆمسیۆن دادەنرێت و ڕۆڵی گرنگیان هەیە لەهۆشیارکردنی دەنگدەران لەبەشداریان لە هەڵبژاردنـەکان.

کۆمسیۆن پێشوازی دەکـات لەهەموو ئەوکەسانەی گرنگی بەبواری هەڵبژاردن دەدەن لەنێویشیان میدیاکان بۆ چاودێریکردنی ڕێکارەکانی کاری کۆمسیۆن وگواستنەوای وێنەیەکی دروست بۆ ڕای گشتی بەئەمانەت و بێلایەن و پیشەیانە ، لەو هەنگاوەش کۆمسیۆن داوکارە میدیاکان بەوردی زانیاریەکان وەربگرن و پشت بە سەرچاوە فەرمیەکان ببەستن بۆ پاڵپشتیکردنی کاری کۆمسیۆن و هۆشیارکردنەوەی دەنگدەران لە مافی دەستوری خۆیان و بەشداریان لەهەڵبژاردن ی ۱۰ی تشرینی یەکەم ۲۰۲۱.

 

وتەبێژی کۆمسیــــــــۆن

اترك تعليق