بەیاننامە

وەك جێبەجێكردنێك بۆ بڕیاری ژمارە (4)ی ئەنجومەنی كۆمیسیاران كە لە بەرواری 8/10/2024 دەرچووە، هەروەها، پاڵپشت بە رێكارەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی (2024)ی پەرلەمانی كوردستان/عێراق.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تێكڕای هاوپەیمانییەكان، حزبەكان، پاڵێوراوەكان و بریكارەكانیان، دەنگدەران، چاودێران و راگەیاندنكاران ئاگاداردەكاتەوە كە بنكە و وێستگەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی (2024)ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق لە كاتژمێر حەوتی بەیانی تاكو شەشی ئێوارە كرادەبن لە رۆژی هەینی بەرواری 18/10/2024 بۆ دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەكشەممەش بەرواری 20/10/2024 بۆ دەنگدانی گشتی و، پڕۆسەی دەنگدان درێژناكەرێتەوە لەبەرئەوەی پڕۆسەی كردنەوە و داخستنی وێستگەكانی دەنگدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت. هەروەها، دووپاتیدەكەینەوە كە دەنگدان تەنها لە رێگای بەكارهێنانی كارتی بایۆمەتریی دەنگدەرەوە دەبێت و، بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنیش رێگەنادرێت بە بردنەژوورەوەی  ئامێری مۆبایل و كامێرا بۆ ناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان، تەنها لەو بنكانە نەبێت كە بۆ راگەیاندنكاران تەرخانكراوە.

هیوادارین هەموو لایەك پابەند بن بەو رێنماییانەی كۆمیسیۆن دەریاندەكات و، بەو هیوایەی کە ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە هەنگاوێکی سەربارکراو بێت بۆ ئایندەیەکی سەلامەت و گەشەسەندوو بۆ گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

.

اترك تعليق