ووتی:”پشتیوانی کارەکانتانین چونکە ئارامی وڵات بە ھەڵبژاردنی بێگەرد دێتەدی” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بارەگای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکات
اترك تعليقئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی 22ی ئایاری 2023 بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ؛پێشوازیکرد لە بەڕێزان ئەندامانی دەوڵەتی سەرۆک وەزیران،بۆ تاووتوێکردنی ئامادەکاریەکانی کۆمسیۆن بەمەبەستی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ناڕێکخراو لە ھەرێم ٢٠٢٣.
لە پەیامی پاڵپشتیکردنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکاندا بەڕێز محمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبۆوە لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ئامادەبوونی بەڕێزان ھەردوو بەڕێوبەری گشتی لە کۆمسیۆن،تێیدا ھەڵبژاردن وەک ئامرازی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات ڕونکرایەوە،وە پاراستنی ئارامی وڵات بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێگەرد و بێلایەن دێتەدی،ھاوکات بە پێشکەشکردنی پشتیوانی تەواو لەکارەکانی کۆمسیۆن.
وە تیایدا بەڕێز دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران وێڕای پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی بەڕێزیانی کرد لە پشتیوانی دەوڵەتی سەرۆک بۆ کاری کۆمسیۆن لەڕێی دابین کردنی تەواوی پێداویستیەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن،وەک بەڕێز سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن دادوەر عەباس فەتلاوی ڕونیکردەوە لەڕێی باسێکی تێروتەسەل بە خشتەیەکی پرۆسەیی و دیاریکردنی کاتەکان کە پێویستن لە پرۆسەکەدا، لەگەڵ دیاریکردنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا لە کانونی یەکەمی ئەمساڵ.
ھەروەک بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەیدا بەوەی کارکردن پێویستی بە ڕونکردنەوەی سیستم و ڕێنمایی ھەیە تایبەت بە پارتەکان و پاڵێوراوان، وە ھاندانی دەنگدەران لەسەر بەشداریکردنی کارا لە ھەلبژاردنەکەن لە ڕێگەی پرۆسەی وشیاری و ڕۆشنبیری ھەڵبژاردن،لەگەڵ ھەماھەنگیکردن لەگەڵ لیژنەی باڵای ئاسایشی ھەڵبژاردنەکان و بایەخدان بە ئاسایشی سیبرانی بۆ پاراستنی ئاسایشی زانیاریەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆتایی سەردانەکەیدا بەش و ھۆبەکانی بارەگای کۆمسیۆنی بەسەرکردەوە و تەماشای کاغەزی دەنگدان و کارتی دەنگدانی بایۆمتری کرد،و دواتر گفتوگۆشیکرد لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنی کارتەکانی دەنگدان.