ووتەی ھەفتانە
. ئەنجومەنی کۆميسیاران سەرۆک و جێگری بۆ ئەنجومەنەکە ھەڵبژارد.
٠ سەرۆکی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن فەرمان دەکات بە پێکھێنانی لیژنەی ھونەری و کارگێڕیەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەھەموارکراوەکانی یاسای ھەڵبژاردنەکان.
٠ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کاردەکات لەسەر ڕێکخستنی چەند وۆرکشۆپێک لە بواری سیستم و ڕێنماییەکانی تایبەت بە پارتەکان.
ووتەی ھەفتانە
ئەنجومەنی کۆمسیاران دەنگدەدات بە سەرۆک و جێگری سەرۆک بۆ ئەنجومەنەکە..
ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری٢٠٢٣ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا و تێیدا بەدەنگدان بەڕێز دادوەر #عمر_ئەحمەد_محمد ھەڵبژێردرا بە سەرۆکی ئەنجومەن ،وە دادوەر #فەیاز_یاسین_حسین بە جێگری سەرۆک ھەڵبژێردرا و ھەردوو بەڕێزان بە کۆدەنگی متمانەی ئامادەبووانیان بەدەست ھێنا؛لەگەڵ ئەوەشدا لە دانیشتنی ھەڵاوێردی خۆشیدا لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣⁄٥⁄١٥ سیستمی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ئەلکترۆنی گشتی و تایبەت و ئاوارەکانی پەسەندکرد بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەبەستراوە بە ھەرێم بۆ ساڵی٢٠٢٣، کە ھەر پێنج حاڵەتەکەی نوێکردنەوەی لەخۆگرتووە وەک (تۆماری بایۆمتری بۆ یەکەمجار،زیادکردن، ڕاستکردنەوە، گۆڕین،لابردن) بۆ پێدانی بوارێکی فراوانتر بە دەنگدەران بۆ نوێکردنەوەی تۆماری داتا بایۆمەتریەکانیان،کە کۆمسیۆن لەڕووەوە ھەنگاوێکی گەورەی بڕیوە لە ھەردوو پرۆسەی تۆماری بایۆمتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدەران؛ تا کۆمسیۆن بتوانێت داتایەکی تەواوی دەنگدەران ئامادە بکات کە سەرجەم زانیاریەکانی دەنگدەر لە خۆبگرێت، ھەروەک لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە پانزەی خۆیدا ئەنجومەنەکە لە ٢٠٢٣⁄٥⁄١٤ گفتوگۆ کرا لەسەر شیاوێتی بینای ئەو خوێندنگایانەی کە ناوەندەکانی تۆماری تێدایە و تاووتوێکردنی پێویستی گواستنەوەی یان گۆڕینی بە پارێزراوی لە ھەمان پێگەی جوگرافی لەگەڵ دانانی فلێکسی ڕێنیشاندەری کە ژینگەی کار و دەنگدەران و ئاسانی گەیشتنی دەنگدەر پێی بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی انتشاری ناوەند کە دەستیکرد بە ئامادەکردنی انتشاری سەرەتایی ناوەندەکانی دەنگدەران.
وە وەک پاڵپشتی بۆکاری کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان٢٠٢٣،بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران بەڕێز دادوەر(عمر ئەحمەد محمد)و سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن دادوەر(عباس فەتلاوی)تاووتوێی ئامادەسازیەکانی کۆمسیۆن کرا بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی نێوخۆیی،کە سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەسەربەردەوامی حکومەت لەسەر پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆ کاری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە پێناو سەرخستنی ئەرکەکەی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ پێویستی پابەندبون بە بێلایەنی لە ئەنجامدانی کارەکان و ڕەتکردنەوەی دەستتێوەردانەکان لە ھەر لایەنێکەوە لە ھەرشێوەو جۆرێک،بۆ پاراستنی ڕونکارکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و متمانەی ھاوڵاتی لە ئەنجام و دەرھاویشتەکانی.
لەچوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆھەڵبژاردنە ناوخۆییەکان،سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن(عەباس فەتلاوی) فەرمانیکرد بە پێکھێنانی لیژنەی ناوەندی بۆ دیاریکردنی سەنتەرەکانی ووردبینی لە بەغداد و پارێزگاکان و ئامادەکردنیان و لێکۆڵینەوە لەو پێداویستیانەی پێویستە بۆی دابین بکرێت تا سەنتەرەکان بە شێوەیەکی گونجاوو ورد و ڕوونکاری کارەکانیان بڕوات بەڕێوە،ئەوەش وەک جێبەجێکردنێک بۆ ئەوەی لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارە(١٢)ی ٢٠١٨ ی ھەموارکراو کە دروستکردنی ئەم سەنتەرانەی پێویست کردوە؛بە مەبەستی دوبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی لە حاڵەتی بوونی ڕێژەی زیاتر لە 5% ھاوتانەبونی ئەنجامەکان یاخود حاڵەتی نەتوانین لەناردنی ئەنجامەکان لەڕێگەی ناوەندەکانی گوێزەرەوەی ئەلکترۆنی.لەگەڵ ئەوەشدا بە ڕاسپاردەی بەڕێز دادوەر فەتلاوی کۆمسیۆن لیژنەیەکی دیکەی پێکھێنا بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری ھونەری سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن کە ئەرکی دانانی مواسەفاتی ھونەری و بڕی پرۆسەکانی ئامادەکردن و گورزەکردنی کامێرای چاودێری کەلە ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکاندا دادەنرێت،بە پێی ئەوەی ھاتووە لە بڕگەیەکی یاسای ھەڵبژاردن کە دەقیداوە لەسەری:(کۆمسیۆن پابەندە بە دانانی تەکنۆلۆژیای نوێ بۆ چاودێریکردنی ناوەندەکانی ھەڵبژاردن و وێستگەکانی دەنگدان ،کە کامێراش دەگرێتەوە لەگەڵ پارێزگاری لە نھێنی پرۆسەی دەنگدان.
لەلایەکی تر،بە ڕاسپاردەی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لیژنەیەکی پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە دواڕادەی خەرجی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن،بە سەرۆکایەتی بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری پارتەکان و ڕێکخستنە سیاسیەکان بە پێی ئەوەی ھاتوە لەیاسای ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی و نێوخۆیی ھەموارکراو،کە کۆبونەوەیەکی گرێداوە لەوبارەیەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێنمایی پێویست لەسەری،لەگەڵ ئەوەش ھۆبەی پاڵێوراوان لە کۆمسیۆن،سیستمێکی بۆ ڕێنمایی تایبەت بە تۆماری پاڵێوراوان ئامادەکردوە بۆ پەسەندکرنی،لەگەڵ ئەنجامدانی شەش٦ وۆرکشۆپ بۆ پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان بە مەبەستی وشیاری ھەڵبژاردن لەلایەنی یاسایی و سیستم و ڕێنمایی تایبەت بەکارەکانیان.
وە لە چوارچێوەی بەدواداچوندا، یاریدەدەری سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوبەری ئۆفیسەکان لەڕێی سەکۆی ئەلکترۆنی بۆ گفتوگۆکردن لەژەر لایەنە درایی و کارگێڕیەکان تایبەت بەکارەکانیان،لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ئامادەکردنی کۆگاکان و پابەندبون بە ڕێنماییەکانی پارێزراوی پیشەیی،وە پشتیوانی ناوەندەکانی تۆمار و تیمەگەڕۆکەکان لەڕێی ھەماھەنگیکردنلەگەڵ دامەزراوە فەرمیەکان ونیمچە فەرمەیەکان وھاوبەشانی پرۆسەی ھەڵبژاردن،کە ناوەندەکانی تۆمار( ١٠٧٩) لە سەرانسەری عێراق بەردەوامن لە ھاندانی دەنگدەر بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆماری بایۆمتری بۆ ئەوانەی تۆمار نین وە پێدانەوەی کارت بۆ ئەوانەی پێشتر تۆمارکراون،وە ژمارەی تۆمارکراوان گەیشتۆتە(848.795)،لە نێویاندا لەدایکبوانی ٢٠٠٤ەو ژمارەیان(183.541)،
وە ٢٠٠٥ ژمارەیان(85.580)،ھەروەھا ژمارەی کارتی دابەشکراویش گەیشتۆتە(1.140.162)،کە پۆلێنکراوەبۆ (458.736)دەنگدەری گشتی،(629.560)دەنگدەری تایبەت (51.866)دەنگدەری ئاوارە،ئەمەش بە ئامادەیی چاودێرانی ناوخۆیی و بریکارانی پارتەسیاسیەکان،بۆ تەماشاکردنی ئامارەکان دەتوانرێت لە ڕێی بەستەری ئەلکترۆنی:http//./ihec.iq/biometric-registration
اترك تعليق