ووتەی ھەفتان

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لیژنەیەک پلاندانانی ستراتیژی پێکھێنا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران؛بەمەبەستی ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی کۆمسیۆن بۆ پێنج ساڵی داھاتوو(٢٠٢٣_٢٠٢٧) ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاسپاردانەی وۆرکشۆپی وانە ھەڵێنجراوەکان کە تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن لە عێراق (UNAMI)ڕێکیخستبوو، وە پێداچوونەوە پلانی ستراتیژی پێشتری کۆمسیۆن و ھەڵسەنگاندنی و کارکردن بۆ گۆڕینی ئامانجەکان بۆ پرۆگرام و سیاسەت و چالاکیەکانی پلانەکانی جێبەجێکردن پاش شیکارکردنی تەواو بۆ تواناو شیاوێتی و لێکۆڵینەوەکانی .وە دانانی پێوەری وورد بۆ چاودێری ئەدا تێیداو ھەڵسەنگاندنی ھەمانکات،بۆ ھێشتنەوەی بەردەوامی کار،و ئامادەکردنی میلاکاتی ھونەری و کارگێڕی بۆ ئاستە جیاکانی ڕێکخستن.
لەسەر ئەوەشەوە ،لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوەی چوارچێوەی یاسایی کاردەکەن بەھۆی لێکۆڵینەوەکردن لە ڕەشنوسی سیستمی تۆمار و پەسەندکردنی ناوی پاڵێوراوان و ڕێنمایی تایبەت پێی لەوەی پەیوەست بوو بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق٢٠٢١.
لە چوارچێوەیەکی دیکەدا،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لەڕێی بەشی ڕاھێنان و پەرەپێدان وە بە ھەماھەنگی لەگەڵ تیمی ھاریکاری نێودەوڵەتی و دەزگای نێودەولەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن کاردەکات بۆ پەرەدان بە میلاکاتی خۆی بەھۆی کردنەوەی چەند وۆرکشۆپێکی پەرەپێدان و نائارەزوویی لە ڕووەکانی کارگێڕی و یاسایی و ھونەری و ڕێکاری،سەرەڕای ھەماھەنگی کار لەگەڵ دامەزراوە حکومیە جیاجیاکان بەمەبەستی بەشداریکردن لە وۆرکشۆپی ڕاھێنانە ناچاریەکانیان بۆ سەرخستنی کاری دامەزراوەیی.
سەبارەت بە کاری ئۆفیسەکانی ھەڵبژاردن لە پارێزگاکان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی خولی دامەزراوەیی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن و بەڕێوبەرە گشتیەکان لەگەڵ بەڕێوبەری ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان بە مەبەستی بەدواداچونکردن بۆ کارو دەسکەوت و چالاکیەکانیان وە بەدواداچونکردیان بۆ کاری ناوەندەکانی تۆمار وە کۆگاکان و پاراستنی سەلامەتیو پاسەوانی ئەمنیەتی ئامێرەئەلکترۆنیەکانی ھەڵبژاردن و کەلوپەلی ھەڵبژاردن کە تیایاندا ھەڵگیراون.ھەروەھا دەرەنجامی ھەردوو پرۆسەی تۆماری بایۆمتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدان کە لەڕێگەی ناوەندەکانەوە ئەنجامدراون و (106.564)دەنگدەر تۆمارکراوە کە حاڵەتەکانی(زیادکردنڕاستکردنەوەلابردن) لەخۆگرتووە لەگەڵ تۆماری دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان.
ھەروەک (230.147)کارتی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکانیش دابەشکراوە و ئەم دوو پرۆسەیەش بەئامادەبونی (606)چاودێری ناوخۆیی و (155)بریکاری کیانی سیاسی بووە،وێڕای ھەماھەنگی لەگەڵ دامو دەزگاکانی دەوڵەت بەمەبەستی کارکردنی تیمەگەڕۆکەکانی کۆمسیۆن
بۆ ئەو دووپڕۆسەیە،لەگەڵ ھۆیەجیاجیاکانی ڕاگەیاندن بۆ ھاندانی دەنگدەران بۆ سەردانی ناوەندەکانی
بۆ ھەردوو پرۆسەی ناوبراو.
وە لە پابەندبونی کۆمسیۆن بۆ پەیوەندی بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگەوە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشوازیکرد لە شاندێکی تۆڕی وادی رافیدەین ی کەرولاڵان کرد لە عێراق،وە ئامادەیی کۆمسیۆنی نیشاندا بە مەبەستی دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن،وە لەلایەکی تریش تیمی جۆری کۆمەڵایەتی(جێندر) کۆڕێکی فراوانی بەست بە سەرۆکایەتی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن(IFES)و تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن(UNAMI )بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ چین و توێژکانی کۆمەڵگە لە ژنان و خاوەن پێداویستی تایبەت و گەنجان و بە ساڵاچووان.
ووتەبێژی ڕاگەیاندن

اترك تعليق