ووتەی ھەفتانە


* کۆمسیۆن لەگەڵ ھەردوو کۆمپانیای میرۆی کۆری و ھێنسۆلیدنت پشکنەری ئەڵمانی بە ئامادەبوونی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن(UNAMI )و ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن(IFES (کاردەکات بۆ تەرخانکردنی ئامێری ووردبینی دەنگدان بۆ ھەر وێستگەیەکی دەنگدان.

*کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بەردەوامە لە ڕاھێنانی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدان لەسەر ڕێککارەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەت.

*کۆمسیۆن کارتی دەنگدانی ئاوارەکان دەنێرێت بۆ ئەو پارێزگایانەی لێی ئاوارەبوون.

چڕبوونەوەی کاری ژەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و کۆی میلاکاتی کۆمسیۆن بۆ دڵنیایی و گرەنتیکردنی پێداویستیەکانی ڕۆژی دەنگدان ،لە وەرگرتنەوەی کاغەزی دەنگدان و باجی چاودێران و میدیاکاران و بریکاری پارتە سیاسیەکان وە دابەشکردنیان بەسەر ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان ،ھەروەک وەجبەی یەکەمی مەوادی ھەستیارو ناھەستیاری دەنگدان (کاغەزی دەنگدان و فۆرمەکانی ئەنجامی دەنگدان مرەکەب و کەل وپەلی ناوەندی دەنگدان و وێستگەی دەنگدان)وەرگرتۆتەوە بەتەواوی دابەشیکردۆتەسەر ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکان لە باشوری عێراق و فوراتی ناوەند،ئومێد دەکرێت وەجبەی دووەم و کۆتاییش لەم مانگەدا بگات.

وە لەلایەنی ھونەری و لەوەی پەیوەندە بە ئامادەکردنی ئامێرەکانی ھەڵبژاردن پشتبەست بە یاسای ھەڵبژاردن مادە(٣٨⁄٥) کۆمسیۆن کاردەکات لەگەڵ کۆمپانیای میرۆی کۆری وکۆمپانیای پشکنەری ئەڵمانی(henslodet)بە ئامادەبوونی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆھاریکاری ھەڵبژاردن و تیمی دەزگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن(IFES ) لە پێناو تەرخانکردنی ئامێری ووردبینیکردن بۆ ھەر وێستگەیەکی دەنگدان تا تەنھا زانیاری و داتای تایبەتی وێستگەکە خۆی تێدابێت بەتەنھا بە ھاوتاکردنی لەگەڵ تۆماری دەنگدەران.

وە بۆ زیاتر پاراستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن لە قۆناغی دەنگدان ، ئەنجومەنی کۆمسیاران بە کۆی دەنگ کۆمەڵێک ڕێو شوێن و کۆت و بەندی پەسەندکرد بۆ بەکارھێنانی کارتی دەنگدانی ئەلکترۆنی (کۆرتخایەن و درێژ خایەن) کە ڕێگەنادات دەنگدەر دەنگ بە کارتی کوتخایەن بدات گەر پەنجەمۆری ھەر دە پەنجەکەی وەرنەگیرێت و ڕاستەوخۆ لە ئامێری ووردبینی تۆمارنەکرێت سەرەڕای ھاوتاکردن.

وە لە چوارچێوەی ئامادەسازیەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بۆ ڕۆژی دەنگدان و ئامادەکردنی سەرچاوەی مرۆیی پێویست بۆ تۆماری زانیاری ئەنجامەکانی دەنگدان،کۆمسیۆن گرێبەستی لەگەڵ (٩٠٠)فەرمانبەر کردووە بۆ کارکردنیان بە سیفەتی تۆمارکەری داتاو زانیاری کاریان تۆماری زانیاریەکانی فۆرم پەیوەست بە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ ئەو ویستگانەی لە ھەر ناوەندێکی دەنگدان پرۆسەی ناوبراوی تێدا دەکرێت کە پاش ئەوەی بە شێوەی تیرو پشک دیاری دەکرێن،ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لە ھاوتابوونی ئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی دەستی لەگەڵ ئەلکترۆنی بەپێی ئەوەی لە مادە(٣٨)یاسای ھەڵبژاردن ژمارە (٩)ھاتووە.وە کۆمسیۆن بۆ ئەو مەبەستە لە ڕێی دانانی لیژنەیەکەوە(١٣٠٠٠)فۆرمی داواکاری گرێبەستی وەرگرتوە لە ماوەی(١⁄٨⁄٢٠٢١) و(٧⁄٨⁄٢٠٢١)وە (٥٠٠٠)لەوانە مەرجیان تێدابووەو دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لێھاتووەکانیان لێ ھەڵدەبژێررێت بە ڕەچاوکردنی پێوەرەکانی (بڕوانامە، تەمەن، شارەزایی پێشتر، سەربەخۆیی).
ھەر لەھەمان چوارچێوەدا کۆمسیۆن بەردەوامە لە ڕاھێنانی فەرمانبەری ڕۆژی دەنگدان لەسەر ڕێکارەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەت و میکانیزمەکانی کارپێکردنی ئامێرەکانی ھەڵبژاردنی ئەلکترۆنی تا کارمەندی ھەڵبژاردن بەشداری لە پڕۆسەی لێچواندنی دەنگدان _محاکات الاقتراع_ی سێھەم بکەن لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

لەپەرۆشی کۆمسیۆن بۆ مافی ئاوارەکان بۆ بەشداریان لە دەنگدان کە ژمارەیان(١٢٠١٢٦) دەنگدەرە لە ھەڵبژاردنی داھاتوو و ئاسانکردنی وەرگرتنەەی کارتی بایۆمیتری دەنگدان کە تەنھا ھۆکارە بۆ دەنگدانیان،کۆمسیۆن کارتی دەنگدانی ئاوارەکانی ناردووە بۆ ئەو پارێزگایانەی کە لێی ئاوارەن تا ڕێژەیەکی زۆرتریان بەشداری بکەن .
لە چوارچێوەی پەیوەست بەوە و لە پێناو زەبتی ڕێوشوێنەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردن بۆ ڕێکخستنی ھەڵسوکەوتی ھەڵبژاردن بە ڕەچاوکردنی ئازادی کۆی لایەنەکانی ھاوبەشی ھەڵبژاردن،کۆمژیۆن بە ھاوکاری تیمی نەتەوەیەکگرتووەان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن بەڵگەنامەی ھەڵسوکەوتی ھەڵبژاردن ی دانا کە بە بەڵگەنامەی شەرەف دادەنریت بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی ھەرکارێک زیانی ھەبێت بۆ بێگەردی ھەڵبژاردن و پابەنبوونی گشت لایەنەکانی ھاوبەش.ئەمە ناوەڕۆکی پێشنیاری ناو کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆک ۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێز( جنین بلاسخارت) ھات ،کە ھەر لەوکۆبوونەوەیەدا ئامادەکاریەکانی کۆمسیۆن بۆ ھەڵبژاردن خرایە ڕوو وە جەخت کرایەوە سەر ھەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەشداری زیاتری دەنگدەران لە ھەڵبژادنی داھاتوو. وە لەچوارچێوەی پێشخشستنی میلاکی کۆمسیۆن لە ڕووی کارگێڕی وھونەری بە ھاوکاری دەزگای نێودەولەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژادن (IFES ) پرۆگرامێک دانراوە بۆ ڕاھێنانی پەیوەست بە سیستمەکانی ھەڵبژاردن و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ،کە بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری کۆمسیۆن ئەنجامدەدریت.

اترك تعليق