ووتەی ھەفتانە

* ئەنجومەنی کۆمسیاران پابەندبوونی نیشتمانی خۆی نوێکردەوە بۆ بەئەنجامگەیاندنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٠تشرینی داھاتوو.

* تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن(UNAMI ) شانبەشانی ئامادەسازیەکانی کۆمسیۆن بۆ ھەڵبژاردن هەنکاو دەنێت لە تەواوی عێراق.

* پسپۆرانی دەزگاکانی نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن(IFES) ھاوکاری کۆمیسیۆنە لەڕووی ھونەری و میدیایی .

* کۆمسیۆن چاپی ناسنامەی ناساندنی بریکارانی پارتە سیاسیەکان و چاودێران و میدیاکارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تەواوکرد.

* کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن: لەڕێگەی لیژنە سەرەکی و لاوەکیەکانی بەردەوامە لە چاودێریکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پاڵێوراون لە تەواوی عێراق.

* دوای داواکاریە بەردەوامەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران، سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر نوێکردنەوەی پلەی وەزیفیەکانی فەرمانبەرە گرێبەستەکانی کۆمسیۆن بە مەبەستی بەهەمیشەیکردنیان .

ووتەی ھەفتانە:

ئەنجومەنی کۆمسیاران پابەندبوونی نیشتیمانی خۆی نوێکردەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق لە ١٠ی تشرینی داھاتوو بەڕێکوپێکی و ڕوونی و بێلایەنی. کۆمسیۆن کۆی ئامادەکاریەکانی لەڕووی ھونەری و یاسایی و کارگێڕی تەواوکرووە و بە ھاوکاری و ڕاوێژ لەگەڵ تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن(UNAMI ) بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن . لەسەر ئەو بنچینەیەش ئەنجومەنی کۆمسیاران سەرجەم ئەو ڕێنمایی و ڕێکارانەی پەسەندکرد بۆ ڕاییکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن بەپێی ئەو کاتانەی کە دیاریکراون لە خشتەی کاری کۆمسیۆن،ھەروەھا ئەنجومەن ڕەزامەندی دا لەسەر ئینتشاری بنکەکانی دەنگدان و وێستگەکانیان تایبەت بە دەنگدانی گشتی و تایبەت، سەرەڕای تەواوکردنی تۆماری دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی کە (٢٣٩٨٦٧٤١) دەنگدەری لە خۆگرتووە کەتیایدا لە(٨٢٧٣) بنکەی دەنگدان و لە (٥٥٠٤١) وێستگە پێک دێت کە ھەر وێستگەیەکیش (٤٥٠) دەنگدەرە. لەگەڵیشیدا تۆماری دەنگدانی تایبەت کە دەنگدانیان لە٨⁄١٠⁄٢٠٢١ ە دەبێت و لەڕێی کارتی بایۆمیتری(تەنھا) بەپێی یاسای ھەڵبژاردنی ژمارە(٩) ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدەدرێت، تیایدا ژمارەی دەنگدەرانی ھێزە چەکدارەکان (١٠٧٥٧٢٧)ە لە (٥٩٥) بنکەی دەنگدان و (٢٥٨٤)وێستگەدا دەنگ دەدەن، تۆماری ئاوارەکانیش کە لە (١٢٠١٢٦) دەنگدەر پێکھاتوە لە (٨٦) بنکەی دەنگدان و (٣٠٩)وێستگەدا دەنگ دەدەن.
لەگەڵ ئەم تەواوکاریانەشدا کۆمسیۆن کۆتایی بە ئامادەکاری لۆجستی و ھونەری ھیناوە تایبەت بە قۆناغی چاپکردن لە بابەتە ھەستیارو نا ھەستیارەکانی دەنگدان و دیزاینی کاغەزی دەنگدان و کۆتایھاتنی چاپکردنیان وە تەواوکردنی ڕێبەری پاڵێوراوان کە ژمارەیان(٣٢٤٩) پاڵێوراوی پەسەندکراوە لە لایەن ئەنجومەنی کۆمسیاران.
وەلەگەڵ دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی تایبەت بە پاڵێوراوان لە٨⁄٧⁄٢٠٢١ کۆمسیۆن یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمینداری گشتی بەغداد و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان واژۆکرد و ھەماھەنگیشی کردووە لەگەڵ فەرمانگەکانی شارەوانی لە تەواوی عێراق بۆ پاڵپشتی کاری لیژنەسەرەکی و لاوەکیەکانی چاودێری کردنی سەرپیچی و توندوتیژی کاتی بانگەشەی ھەلبژاردن ،کە بە فەرمانی سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردنەکان دادوەر(عباس فرحان) پێکھێنراون. وە ھەماھەنگیش کراوە لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکان بۆ تەرخانکردنی ژمارەیەکی پەیوەندی گەرم (٥٦٦٩)یە بۆ گەیاندنی ھەر سەرپێچیەک.

وە لە پێناو ڕوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن کردنەوەی بوارێکی فراوان بۆ چاودێریکردن کۆمسیۆن چەند ڕێکار و بنچینەیەکی بۆ پێدانی اعتماد بە چاودێران و میدیاکارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بریکاری پاتە سیاسیەکان داناوە و چاپی باجی ناساندنیانی تەواوکردووە کە لە ڕۆژانی داھاتوو لەڕێی ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکان دابەشدەکرێت،بەڵام بۆ چاودێرو میدیا نێودەوڵەتیەکان لە ئۆفیسی نیشتمانی و دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم دەێێت.

لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ورگرتنەوەی(٢٠٤٣٠٠٠) کارتی بایومیتری لە کۆمپانیای ئەندرای ئیسپانی ،دەستکرا بە دابەشکردنی لە ناوەندەکانی تۆمار لە ڕێکەوتی(٥⁄٨⁄٢٠٢١) لە تەواوی عێراق و کۆی کارتی چاپکراویش بریتیەلە (١٧٠٩٥٢٣٠).

لەو ئامادەکاریانەی تریش دەکرێت بۆ پرۆسەی ھەڵبژاڕدن ،کۆمسیۆن ژمارەی پێویستی فەمانبەری پێویستی دابینکردووە کە زیاتر لە( ٨٠٠٠٠٠٠) پێشکەشکاری تێپەڕکردووە و لەو ژمارەیە (٣٠٨٢٩٧) ھەڵدەبژێرێت لە ڕێی لیژنەیەکی تایبەتمەند لە ئۆفیسی نیشتیمانی بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ناوەکانیان.

ھەر لە پەرۆشی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن (UNAMI ) لەگەڵ ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکان لەھاوکاریدان لەڕووی ھونەری و لۆجستی بۆ نەردوو قۆناغی دابەشکردنی کارت و دەنگدان وە سەردانی گەنجینەکان بۆ دڵنیابوونەوەلە مادەکانی ھەڵبژاردن و سەلامەتیان.

لەلایەکی ترەوە دەزگای نێودەوڵەتی بۆ سیستەمەکانی ھەڵبژاردن(IFES) ھەستاوە بە پێشکەشکردنی ھاوکاری ھونەری و میدیایی بۆ کارەکانی کۆمسیۆن بە ڕێگەی پسپۆڕانی لەبواری پرۆسەکاندا ھەروەک بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەشی ڕێکارەکان و ڕاھێنان لە فەرمانگەی پرۆسەکان ھەستاوە بە کردنەوەی خول و وەرشە بۆ فەرمانبەرانی ھۆبەی ڕاھێنان و ناوەندەکانی تۆمار کە ئاستی یەکەمی ڕاھێنانی ھەڕەمی لێ جێبەجێکراوە بۆ(٢٣٨)فەرمانبەرو لەگەڵیشیاندا (١٢)ڕاھێنەر لە بەشی ڕێکارو ڕاھێنان لە ئۆفیسی نیشتمانی بۆ پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان وە شێوازی بەکارھێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکانی دەنگدان . لەڕووی ڕاگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکانیشەوە دەزگای ناوبراو ھەستاوە بە گرێبەستکردن لەگەڵ دووکۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری بەرھەم ھێنانی میدیایی بۆ بڵاوکردنەوەی کاری میدیایی کۆمسیۆن بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن .

ھەروەھا کۆمسیۆن لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرە گرێبەستەکانی بە ڕێگەی داواکاریە فەرمی و بەردەوامەکانی کە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری کردووە ،دواترینیان ئەو داوایەی سەۆکی کۆمسیۆن دادوەر (جلیل عدنان) ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی کردبوو و بەھۆیەوە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی لێ کەوتەوە بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرەگرێبەستانەی (٥)ساڵ خزمەتیان ھەیە بەپێی مادە(٦١⁄ب) لە یاسای بودجەی فیدراڵی.

ووتەبێژی ڕاگەیاندن
٢٢⁄٨⁄٢٠٢١

 

اترك تعليق