وتەی هەفتانە

چەسپاندنی پایەکانی دیموکراتی لەعیراق وبەهێزکردنی وە باوەری دەنگدەر بە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو،کەبکرێ بەنمونەیەک بۆ شوێن کەوتن هەر بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران  لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دادوەر ( جلیل عدنان خلف ) یاداشت نامەیەکی لەیەک تێگەیشتنیان مۆرکرد لەگەڵ باڵیوزی یەکێتی ئەوروپا،بۆ زیاتربەئاگا بونیان لەبەرێوە چونی کاروباری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ ، یەکێک لەخاڵە گرنگەکانی رێککەوتنەکە بریتیەلەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەموو خشتەی ناوەندەکانی دەنگدەران ووێستگەکانی سەربە ناوەندەکانی دەنگدان ووەناوەندەکانی ژماردنی دەنگەکان تایبەت وگشتی لەهەموو عێراق بداتە رێکخراوی یەکێتی  ئەوروپا وەکارئاسانییان بۆبکات بۆ گەشتنیان پێی بەمەبەستی رومڵکردنیان لەهەڵبژاردنەکان ودابین کردنی هێزی ئاسایش بۆپاراستنیان وە گەشتنیان بەئاسانی بۆهەمو ناوەندەکانی دەنگدان لەهەموو عێراق، وە  ئەوانیش هەڵەستن بە دانانی چاودێرەکانیان کە ژمارەیان (١٠٠) چاودێری نێودەوڵەتییە بۆ سەرتاسەری عێراق.

وەبۆفراوان کردنی ئاسۆی چاودێریکردنی نێودەوڵەتی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو ئۆفیسی یاریدەدانی هەڵبژاردن سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  (Unami) کاردەکات بۆ تەواو کردنی ئامادەکارییەکانی پەیوەست بەدانانی چاودێرەکانی هەڵبژاردن کە ژمارەیان (١٣٠) چاودێری نێودەوڵەتییە بۆ هەموو عێراق وەئەم چاودێرانە جگە لە کاری چاودێری پشتگیری هونەریش پێشکەشی کۆمسیۆن ئەکەن .

وەلەچوارجێۆەی گرنگیدانی نێودەوڵەتی بە هەڵبژاردنی داهاتوو زۆرێک لە باڵیۆزی وڵاتە عەرەبییەکان سەردانی ئەنجومەنی کۆمسیارانیان کردووە وەئامادەیی خۆیانیان نیشانداوە بە ناردنی چاودێر بۆ پرۆسەی دەنگدانی داهاتوو وەدواهەمین سەردان باڵیۆزی

کۆماری فیدراسیۆنی روسیا، بریتانیا ، دادوەر ( جلیل عدنان خلف) سەدۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەوپەری ئامادەیی کۆمسیۆنی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام ئەدرێت ولەدوای تەواوبونی هەموئامادەکارییە هونەری یاساییەکان بۆئەنجامدانی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا وە لەهەمان کاتدا سپاسی پشتیوانی نێودەوڵەتی کرد کە پشتیوانن بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتو بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان وەهەر لە درێژەی پشتیوانی نێودەوڵتی بۆهەڵبژاردن دادوەر (عباس فرحان حسن) سەرۆکی ئیدارەی ئینتیخابی وبەرێوەبەری کاروباری رامیاری ویاریدەدەری هەڵبژاردن لە ئۆفیسی وڵاتە یەکگرتووەکان لەعیراق هەستان بەواژوکردنی رێکەوتن نامەیەک تایبەت بە و(منحە) پشتگیریی بۆ هاریکاری هەڵبژاردن کەحکومەتی یابانی پێشکەشی کردوە بەعێراق بۆ هەندێ کەرەستەی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێ وهەندێ کەرەستەی تایبەت بە تکنلۆجیاو زانیاری بەکاردێت  وەسەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران رەزامەندی خۆی نیشاندا لەسەرپلانی کرداریی بۆ خستنەروی ئەنجامە سەرەتاییەکان  وە لەلایەنی هونەرییەوە کۆمسیۆن هەستا بە جێبە جێ کردنی هەرەمی راهێنانی تایبەت بە ئاستەکانی یەکەم ودوهەم تایبەت بەکارمەندانی بەشی راهێنان لە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکان وبەرێوەبەرو کارمەندانی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران.

اترك تعليق