ووتەی ھەفتانە

* کۆمسیۆن لە پەیامێکدا بۆ ھۆکارەکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی: چاوەڕوانی ڕۆڵی ئێوەین بۆ ووشیارکردنەوە لەسەر بایەخی بەشداری لە ھەلبژاردن.

* سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ باڵوێزی بەریتانی: کۆمسیۆن زۆرینەی ھەنگاوەکانی بڕیووە کە پێشتر لەخشتەیەکی زەمەنی بۆ کارەکانی خۆی داینابوو بەرەو ئامادەسازی ھەڵبژاردن.

* کۆمسیۆن بەردەوامە لە لەکارخستنی کارتی ئەلکترۆنی کورتخایەن ساڵی (٢٠١٥ و ٢٠١٦) لە تۆماری دەنگدەران.

لەگەڵ چوونە ناو قۆناغی یەکلایی لە ئامادەکاریەکانی ھەڵبژاردن و دەستپێکردنی کەمبوونەوەی کات بۆ ڕۆژی دەنگدان کە بڕیارە ١٠تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت،کۆمسیۆن سەرجەم میلاکات و ووزەوکۆشش و تواناکانی بەگەڕخشتووە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ھەڵبژاردنی داھاتوو بە ئاستێکی بەرز لە ڕوونی و بێگەردی کە ڕێکبکەوێت لەگەڵ یاسا ڕێکخراوەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردن، وە بە ئامانجی ئەم شایستە نیشتیمانیەی کە بە بنچینە دادەنرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دەنگدەر لەپرۆسەی ھەڵبژاردن، کۆمسیۆن ھیواخوازە لە ھۆیەکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وە ئەو لایەنانەی بایەخیان داوە بە کاروباری ھەڵبژاردن کار بکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری کۆمەڵگە بۆ بەبایەخەوە تەماشاکردنی بەشداری کاریگەریان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتووی عێراق،بەشێوەیەک بزانن بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردن زامنی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە بە ڕێگەیەکی ئاشتیانەو پاراستنی ئارامی سەقامگیریە بۆ وڵات.

ھاوشان لەگەڵ پرەنسیپی شەفافیەت لە بەجێگەیاندنی کارەکانی، کۆمسیۆن کاریکردووە لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرتی وەرزی بۆ ماوەی(١⁄٤بۆ ٣٠⁄٦⁄٢٠٢١) و پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،کە پوختەی چالاکیەکانی لە لایەنی یاسایی و ھونەری و کارگێڕی و دارایی لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن خراونەتە ڕوو .بەھەمان شێوەش کاری ئۆفیسی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی سەر بە کۆمسیۆن لە ڕاپۆرتی ناوبراو دانراوە و پێشکەشکراوە.

لە چوارچێوەی پەیوەندی لەگەڵ نێردە نێودەوڵەتیەکانیش،سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دادوەر جلیل عدنان خلف لە بارەگای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی٥ی ئابی ٢٠٢١ پێشوازیکرد لە باڵوێزی بەریتانی لە عێراق( مارک برایسون) و شاندی یاوەری، سەرۆکی کۆمسیۆن بۆ باڵیۆزی بەریتانی ڕوونکردەوە کە کۆمسیۆن زۆرینەی ھەنگاوەکانی بڕیووە کە لە خشتەیەکی زەمەنی پێشتر بۆخۆی دانابوو بەرەو ئامادەسازی ھەڵبژاردن لە ١٠⁄١٠⁄٢٠٢١،وە سوپاسی خۆی کردن لەبەرامبەر ھاریکاریە نێودەوڵەتیەکان.

وە لەچوارچێوەی ھاریکاریە نێودەوڵەتیەکان دادوەر عباس فرحان حسن سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردن ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢⁄٨⁄٢٠٢١ ئامادەبوو لە واژۆکردنی منحەیەکی پێشکەشکراو بۆ عێراق لەلایەن حکومەتی یابانی تایبەت بە ھاریکاری ھەڵبژاردن بەپێی پرۆگرامی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا بە ئامادەبوونی باڵوێزی یابان (سۆزۆکی کوتارو) بەڕێوبەری کاروباری سیاسی و ھاریکاری ھەڵبژاردن لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان(ئینجیجوک سولارن) کە ڕێکەوتنەکە واژۆکرا لەلایەن ھەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵوێزی یابان (نکاوا کاشو) و(کریمە نھمە)بەرپرسی ڕێکخراو لە بەغداد.

وە پەیوەست ئامادەکردنی سەرچاوەی مرۆیی ،کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی کردەوە بۆ کاری فەرمانبەری تۆماری داتاکان بۆکارکردنیان لە ڕێکخستنی تۆمارکردنی ئەنجامەکانی دەنگدان وە پاشان ڕاھێنانیان و ئامادەکردنیان تا بەو کارە ھەستن کە بریتیە لە تۆمارکردنی فۆرمەکانی ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی دەستی،ھەروەھا ھەڵگرتنی زانیاریەکان لەسەر بیرگە_میمۆری_(USD). دامەزراندنی ئەم جۆرە فەرمانبەرانە بە چەند مەرجێکە لەوانە: ھەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت بەلای کەمەوە، وە شارەزایی تەواوی لە بەکارھێنانی کۆمپیوتەردا ھەبێت و سەربەخۆبێت و پاشکۆی ھیچ لایەنێکی سیاسیش نەبێت.
پرۆسەی تۆماری زانیاریەکان لەلایەن ھۆبەی ئیدارەی ئەنجامەکان و ڕێکخستنیان دەبێت کە پێشتر ناسێنراوە بە (سەنتەری تۆماری زانیاریەکان) سەر بە فەرمانگەی پرۆسەکان . ھۆبەکە گرنگی دەدات بە وەرگرتنی ئەنجامە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕۆژی دەنگدان لەڕێی ناوەندی گوازەرەوە(VSAD) لەسەر بیرگە -میمۆری بە مەبەستی پرۆسەی ھاوتاکردنی زانیاریەکان لە ماوەی (٢٤)کاتژمێر لە دوای کۆتاییھاتنی دەنگدان، ھەروەک لە مادە (٣٨) یاسای ھەڵبژاردنی ژمارە(٩)ی٢٠٢٠ دەقی لەسەرداوە، وە وەرگرتنی ئەنجامی فۆرمەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شیوەی دەستی، لە حاڵەتی بوونی جیاوازی بەڕێژەی ٪٥ لەنێوان ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلکترۆنی ھەر وێستگەیەک کە دروست ببێت ،ئەوەش ھە بەپێی ھەمان مادەی یاسای ئاماژە بۆکراو.

وە لە پێناو ئاسانکاری ڕێوشوێنی پێشکشکارانی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدان ،کۆمسیۆن لەم ڕووەوە کاری کردووە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن لە ٢⁄٨⁄٢٠٢١بۆ ٨⁄٨⁄٢٠٢١، ھەروەھا پێکھێنانی تیمی لاوەکی لە ئۆفیسی پارێزگاکان بۆ سەردانکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە تەواوی عێراق تا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ فۆرمی ئارەزوومەندانی کارکردن وەک فەرمانبەری ڕۆژی دەنگدان وەربگرن. ھەر پەیوەست بەو بابەتە کۆمسیۆن تەماشای ئەو سکاڵایانە دەکات کە لە لایەن پێشکەشکارانی فۆرمی فەرمانبەری ڕۆژی دەنگدان پێشکەش دەکرێت بو مەرجەی سکاڵاکار ھاوپێچ لەگەڵ سکاڵاکەدا فۆرمێک پڕبکاتەوە تێیدا ھۆکاری وەرنەگرتنی فۆرم لەلایەن ناوەندی تۆمار دیاری بکات وە ئەمەش لە ڕێگەی واڵی پێگەی فەرمی کۆمسیۆن(ihec iq) بەردەستە.

لەلایەکی ترەوە کۆمسیۆن بە بایەخەوە گرنگی داوە بە ڕۆڵی ژنان و شایستە یاساییەکانیان لەھەڵبژاردنی تشرینی یەکەم لەو ڕووەوە لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ شیاندنی ژنان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەسەرۆکایەتی د. ئەحلام جابری ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی لیژنەی باڵای ھاریکاری بەشداری لە ھەڵبژاردن لە کۆبوونەوەیەکی خولی خۆیدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی خوێندنی باڵای توێژینەوەی زانستی ،وێڕای بەشداری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، گفت وگۆ کرا لە سەر میکانیزمەکانی کردنەوەی بواری بەشداری کارای ژنان لەھەڵبژاردنی داھاتوو، ھەروەک ئامادەبووان باسیانکرد لەسەر ئەو بیرۆکانەی کە کاری لیژنەکە بە پێزتر دەکات و یەکخستنی کاری ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە بۆ جێبەجێکردنی پلانی ھاریکاری ژنان کە لە١٧ی حزیرانی ڕابردوو دەرچووە و بەردەوامدەبێت.

وە کۆمسیۆن بەردەوامە لە لەکارخستنی کارتی ئەلکترۆنی کورتخایەنی ساڵی (٢٠١٥،٢٠١٦) لە تۆماری دەنگدەران بۆ زامنکردنی بەکار نەھێنانیان لە ڕۆژی دەنگدان،کە ئەمکارە بەڕێوەدەچێت لگەڵ کۆمپانیای پشکنەر بۆ پشکنینی پرۆکرامەکان و سیرڤەر ناوەندی گوازەرەوە،ھەروەھا لەگەڵ کۆمپانیای میرۆی دروستکەری ئامێرەکانی دەنگدان بۆ بەدواداچوونی میکانیزمی پێشخستنی پرۆگرامەکان وەک ئامادەکاریەک بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھاوشێوە دەنگدانی دووەم لە ناوەڕاستی ئەم مانگی ئابەدا.

ووتەبێژی ڕاگەیاندن

 

اترك تعليق