ووتەی ھەفتانە

* ئەنجومەنی کۆمسیاران تەئکید دەکاتەوە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو وادەیەکی نەگۆڕە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.

* کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن: چاپی کاغەزی دەنگدان لە قۆناغی تەواوبوون و کۆتاییدایە.

* کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن: دەستپێکی مانگی ئاب دەستدەکرێت بە دابەشکردنی کارتی بایۆمیتری دەنگدان.

* ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە گەڕی دووەمیدا چوونە عامریەی بەغداد.

کۆمسیۆن بەو پەڕی پەرۆشیەوە لە کۆششی بەردەوامدایە لە پابەندبوونی بە وادەی دیاریکراوی خشتەی کارەکانی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ھەڵبژاردن لە کاتی بڕیاردراو لە ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ٢٠٢١،کەلە لای کۆمسیۆن وادەیەکی نەگۆڕ و حەتمییە بۆ دەنگدانی گشتی و،ھەر بۆیەش کۆمسیۆن دەستیکردووە بەپرۆسەی چاپی کاغەزی دەنگدانی گشتی دەنگدانی تایبەت، کە لەئێستادا لە قۆناغی تەواوبووندایە.لەگەڵیشیدا چاپی پۆستەری ناساندن بۆ دەنگدانی گشتی و ڕێبەری ڕێنیشاندەر بۆ دەنگدانی تایبەت،کە چاپی ئەم کاغەزانە زانیاری سەرجەم پاڵێوراوانی پەسەندکراو لەسەر ناوو ژمارەی ھەڵبژاردنە زنجیرەییەکانیان و دروشم وێنەی تایبەت بە خۆیانی لەخۆگرتووە؛ تا دەنگدەر بەرچاوڕوونبێت لە ناو و ژمارەی پاڵێوراوەکەی لە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی.

لەلایەکی تر و لە چوارچێوەی پلانی ستراتیجی ڕێکخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن(٠٠٠’٠٠’٣’٢)کارتی دەنگدانی بایۆمیتری ئەو دەنگدەرانەی کە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماریان ئەنجامداوە و لە دایکبووانی (٢٠٠١،٢٠٠٢،٢٠٠٣)ی لەخۆگرتووە دابەشی کردووە بەسەر سەرجەم ئۆفیسی پارێزگاکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکان،لەپاش پرۆسەی پشکنین و ووردبینی کۆی کارتی دەنگدانەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە پاریزراوی و ھاوتابوون لەگەڵ وەسفە ھونەریەکان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکان و ئامادەکردن بۆ دابەشکردن بەسەر دەنگدەران. وە کۆمسیۆن داوا دەکات لەسەرجەم دەنگدەران بڕۆن بەرەو ناوەندەکانی تۆمار لەنزیک شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان لە ڕیکەوتی (٥⁄٨⁄٢٠٢١) بەدواوە.

ھاوتەریب لەگەڵ ئامادەکاریەکانی ھەڵبژاردن و لەسە ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دادوەر( جەلیل عەدنان خەلەف) بۆ بەدواداچوونی کاری ئۆفیسەکانی ھەڵبژاردن لە پارێزگاکان و ناوەندەکانی تۆمارو گەنجینەکانیان لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکان؛ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ێەڕێوبەرەگشتیەکانی لە کۆمسیۆن و لیژنە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە گەڕان و بەسەرکردنەوەیان بۆ وەستانەوە لەگەڵ واقیعە فیعلیەکان و پێشکەشکردنی چارەسەر لە حاڵەتی پێویست دا.

تایبەت بە پەرەپێدانی دامودەزگایی و ھاوتەریب بوون لەگەڵ پەیام و ئامانجی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە ئامادەسازی پڕۆژەی دانانی یەکەمین خشت بۆ پەیمانی کۆمسیۆن بەکار بەپێی سیستەم و پێوەرەکانی کارگێڕی سودی گشتگیر بە نوێترین شێواز وپێوەرە نێودەوڵەتیەکان، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەن کۆششی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ شیاندنی زیاتری فەرمانبەرانی بەشی کوالیتی سوود لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بۆ پەرەدان بە لێھاتوییەکانیان لە کاردا لەڕێگەی بەشداری پێکردنیان لە چەندین خول وەرشەی ڕاھێنان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران و سەنتەری نیشتمانی لە وەزارەتی پلاندانان.

ھەروەھا سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر (جەلیل عدنان خلف) ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٩ی تەموزی٢٠٢١ لە بارەگای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە بەغداد بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی ئەنجومەن (عەلی فەیسەڵ دحام) پێشوازیکرد لە بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا(کریستیان بوک) بە یاوەری ھەڵسوڕێنەری کاری ئەڵمانیا(پیتر فلتن) ، لەو دیدارەدا لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دڵنیایی درا لەسەر ئامادەیی تەواو ی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەسەر ئاستی تەکنیکی و ھونەری لە کاتی دیاریکراودا، وە سەرۆکی کۆمسیۆن سوپاسی خۆی گەیاندە شاندی ئەڵمانی بۆ ئەوھەوڵانەی باڵوێزی وڵاتەکەیان پێشکەشیکردووە لە ڕووی ئاسانکاری و خێراکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیای پشکنەری ئەڵمانی کە ڕۆڵی خۆی ھەیە لە سەرخستنی ھەڵبژاردنی نزیکبووەوەدا.

تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن پێکھاتوو لە فەرمانبەرانی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکان ،دووەم گەڕی مەیدانی خۆی ئەنجامدا لە ناوچەی عامریەی تەنیشت کەرخی بەغداد،لەدوای گەڕی یەکەم کە لە کەرادەی تەنیشت ڕەسافە ئەنجامدرا. لەگەڕی دووەمدا تیمی ڕاگەیاندن ھەستا بە ڕوونکردنەوەی سروشتی ڕێوشوێنە نوێیەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ جەماوەر و ھاندانیان تا بەگڕوتینەوە بەشداری ھەڵبژاردنی١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو و سەرباری ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ خەڵکی گەڕەکی ناوبراو و گوێگرتن لە تێبینی و ڕاوبۆچوونیان بە تایبەتی توێژی گەنجانیان.

ووتەبێژی ڕاگەیاندن

اترك تعليق