ووتەی ھەفتانە

* بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پاڵێوراوان بەردەوام دەبێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی (٧⁄١٠⁄٢٠٢١).
* کۆمسیۆن پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە لە تەواوکردنی ئامادەکاریە پێویستەکانی ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی داھاتوو لە چوارچێوەی وادەی دیاریکراو لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
* ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن یەکەم گەڕی مەیدانی خۆی ئەنجامدا لە نێو خەڵکدا لە ناوچەی کەرادەی بەغدا بەمەبەستی بەیەکگەیشتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەنگدەران.

وەک ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ٢٠٢١ئەنجام بدرێت و پشتبەست بە یاسای ھەڵبژاردنی ژمارە (٩) ساڵی٢٠٢٠ بەشی حەوتەم مادە(٢٢) لەسەر بانگشەی ھەڵبژاردن دەقی داوە بەم شێوەیە: بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئازاد مافێکە دابینکراوە بەیاسا ،ماوەکەی دەست پێدەکات لەبەرواری پەسەندکردنی لیستی پاڵێوراوان لەلایەن کۆمسیۆن و کۆتایی دێت بەرلە(٢٤) کاتژمێر لە دەستپێکی دەنگدان.لەبەرئەوە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا لەسەر دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پاڵێوراوان لە ٨⁄٧⁄٢٠٢١ و بەردەوام دەبێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ( ٧⁄١٠⁄٢٠٢١) ، ھەر لەبەر ڕۆشنایی ئەوەشدا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەکانی چاودێری ھەڵمەتی بانگەشەی پالێوراوان لە ئۆفیسی نیشتیمانی و سەرجەم ئۆفیسی پارێزگاکان کە ئەرکیان بە دواداچوونە بۆ میکانیزمی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی پاڵێوراوان و ھاوتابوونی شێوازی ھەڵمەتەکان لەگەڵ ئەو پەیڕەوەی لە سیستەمی کەمپەینی ھەڵبژاردن ژمارە(٥) ی ساڵی٢٠٢٠ کە ئەنجومەنی کۆمسیاران پەسەندی کردووە و لە پێگەی ئەلکترۆنی فەرمی خۆی (http:ihec.iq) بڵاوی کردۆتەوە . ھەر بۆ ئەوەش یاداشتی ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمینداری گشتی بەغدا واژۆکردووە سەبارەت بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرجەم فەرمانگەکانی شارەوانی سەرتاسەری وڵات پەیوەست بەو بوارە. ھەروەک کۆمسیۆن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیشی لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان واژۆکردووە پەیوەند بە بەدواداچوونی شێوازی ھاندانی پاڵێوراوان لە ھۆکارەکانی ڕاگەیاندنی بینراوو ێیستراو.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پابەندبوونی خۆی نوێ و دووپاتکردۆتەوە سەبارەت بە تەواوکردنی ئامادەکاریە پێویستەکانی بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی داھاتوو لە چوارچێوەی وادەی دیاریکراو بۆی، بەوەی کۆمسیۆن بەردەوامە لە کارەکانی بە شێوەیەکی کاراو لێھاتووانە و بێگەردو ڕوون و دادپەروەرانە، ھەروەک لەسەر ڕێوشوێنەکانی تەواوکاریدان پەیوەست بە کڵێشە و چاپی کاغەزی دەنگدان لە چاپەمەنیەکی تایبەتمەند کە ئەم قۆناغە دوای ئەوە ھات کە ماوەی کشانەوەی پاڵێوراوان کۆتایی ھات لەماوەی ڕابردوو(١٣ تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١) دواتر پەسەندی ناوی پاڵێوراوان پاش ووردبینی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان ،وە دوای ئەوەشی ھەر پاڵێوراوێک ژمارەیەکی زنجیرەیی وەرگرتووە لە پرۆسە تیروپشکی ئاشکرا کە لە ئۆفیسی نیشتیمانی و سەرجەم ئۆفیسی پارێزگاکان ئەنجام دراوە.

لە چواچێوەیەکی تردا سەبارەت بە ئامادەکاری ئامادەکردنی سەرچاوەی مرۆیی بۆ ڕۆژی دەنگدان،کۆمسیۆن بەردەوامە لە پێشوازی داواکاریەکانی کارکردن بە سیفەتی فەرمانبەری دەنگدان بۆ یەک ڕۆژ لە ڕێگەی بەستەری ئەلکترۆنی (37.98.225.237.9999.http:) لە پێگەی فەرمی کۆمسیۆن و سەرجەم پێگە ئەلکترۆنیە کۆمەڵایەتیە فەرمیەکانی کۆمسیۆن بە درێژایی (٢٤) کاتژمێر تاکو ڕێکەوتی ١⁄٨⁄٢٠٢١.کە پێشکەشکردنەکە لە فۆرمێکی ئەلکترۆنیدا دەبێت و پێویستە پێشکەشکار دوای پڕکردنەوەی بە کاغەزی کۆپی بکات و بیداتەوە بەو ناوەندی تۆمارەی کە دەنگدانەکەی خۆی لێیە وەلەگەڵ فۆرمەکەدا ھاوپێچی بەڵگەنامە سەلمێنەرەکانی بکات لەپێناو پشتپێبەستنی بە شێوەیەکی فەرمی.

ھەروەھا تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن سەربە فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکانی کۆمسیۆن یەکەم گەڕی مەیدانی خۆی تەواوکرد لە ناوچەی کەرادە لە بەغدا ،بەمەبەستی بەیەکگەیشتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەنگدەران و وەرگرتنی تێبینیەکان و گەیاندنی وێنەیەکی تەواو لەسەر پەیڕەوی کۆمسیۆن کە ئەنجومەنی کۆمسیاران دایناوە ھەر لەسەرەتای وەرگرتنی بەرپرسیارێتیەکەیانەوەو تا ئەمکاتەش کە پێی گەیشتووە لەکارەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتوو.

اترك تعليق