ووته ی هەفتانە

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جلیل عدنان خڵەف و سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان و ئەندامانی کۆمسیاران دڵنیای دەدەن لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە بەرواری دیاری کراوی خۆی لە ١٠ تشرینی دووەمی داهاتوو،
وە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەسەر کارەکانی بەردەوامە بە پێی ئەو خشتە کرداریەی بۆ هەموو ئاستێک لە ئاستەکان دیاری کردوە.
کڕۆکی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەو ڕێگایانەدا دەردەکەوێت کە کۆمسیۆن گرتویەتیە بەر ، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕێکارەکانی پەیوەست بە ناوەندەکانی پێشاندانی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد کە پێشنیار کرابوو لە لایەن ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری هەڵبژاردن (UNAMi)،
بۆچوونی کۆمسیۆن روونە بۆ هەموو هاوبەشەکانی بەشدار بوو لە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ( دەنگدەر و لایەنە سیاسیەکان و پاڵێوراوان و ڕاگەیاندەنەکان و چاودێرەکان) وە هەموو ئەوانەی کە پڕۆسەکەیان بەلاوە گرنگە لە ڕێگای پێشاندان و بینینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە وێستگەکانی دەنگدان لە چوارچێوەی هەموو بازنەیەکی هەڵبژاردن،
بۆ ئەم مەبەستە لە شاشەیەکی گەورە لە هەموو ئۆفیسێکی هەڵبژاردن لە پارێزگاکان دادەنرێت بۆ پێشاندانی ئەنجامە بەرایەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە مانگی ١٠ی ٢٠٢١
هەر لەم چوارچێوەیەدا تیمێک لە نەتەوە یەکگرتوەکان و گشت هۆبەکانی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاردەکان بۆ پەرەپێدانی شێوازی جیا کردنەوەی ئەنجامی پەسەند کراوی پاڵێوراوان وە جیاکردنەوەی ژمارەی دەنگدانیان و بۆ هەموو بازنەی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکان لە پێناو گەڕان لە پێگەی کۆمسیۆن بۆ ئەو کەسانەی گرنگیان پێ دەدەن بە ئاسان ترین شێوە،
لە چوار چێوەی بەرەوپێش چوونی کۆتا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن ئەنجومەنی کۆمسیاران شێوەو دیزاینی پەڕتوکی دەنگدان(ورق الاقتراع) بۆ دەنگدانی گشتی پەسەند کرد کە پێک هاتووە لە ناوی پاڵێوراوان بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن و ژمارەکانیان و لۆگۆکانیان کە ژمارەیان (٨٣) بازنەی هەڵبژاردنە و دابەش بووە بەسەر (١٩) ئۆفیسی هەڵبژاردن، لە هەمان کاتدا شێوەو دیزاینی پەرتوکی دەنگدان ( أوراق الاقتراع)بۆ هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت پەسەند کرد،
ئەنجومەنی کۆمسیاران تۆماری دەنگدەرانی گشتی پەسەند کرد کە بریتیە لە (٨،٢٧٣) ناوەندی هەڵبژاردن و (٥٥٠٤١)وێستگەی دەنگدان، ژمارەی دەنگدر(٢٣،٩٨٦،٧٤١) هاوڵاتیە دوای سڕینەوەی (٤٣،٢٩٣) هاوڵاتی ناویان لە وەزارەتی تەندروسیەوە هاتبوو کۆچی دواییان کردوە وە کارکردن و هەمئاهەنگی بەردەوامە بۆ وەرگرتنی کۆتا زانیاریەکانی ئەوانەی کۆچی دوایان کردوە ،
هەروەها ئەنجومەنی کۆمسیاران تۆماری دەنگدەرانی تایبەتی پەسەند کرد کە بریتیە لە (٢،٥٨٤) وێستگەی دەنگدان و ژمارەی دەنگدەران بریتیە لە (١،٠٧٥،٧٢٧) دەنگدەر لە هێزە ئەمنیەکان و هێزە چەکدارەکان جگە لەو زیندانانەی زیندانی کراون کە ژمارەیان (٦٧١) دەنگدەرە کە (٦) وێستگەی دەنگدانیان بۆ تەرخان کراوە لە پارێزگاکانی ( دهۆک ، واسط ، مثنی ، میسان ، سلێمانی) وە هەروەها تۆماری تایبەت بە ڕاگوێزراوەکان کە بریتیە لە (١٢٠،١٢٦) دەنگدەر کە (٨٦) ناوەندی هەڵبژاردنیان بۆ تەرخان کراوە کە بریتیە لە (٣٠٩) وێستگەی دەنگدان.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پشت دەبەستێت بە ڕێکارە نێودەوڵەتیەکان لە کارەکانیدا ئەمەش لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە کارەکانی ڕوون و ئاشکرا کردوە بۆ ڕای گشتی وەک لە یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ( فەصلی سێیەم مادەی ١٠/ چوارهەم) کە دەڵێت ( إعتماد مراقبي الانتخابات ووکلاء الکیانات السیاسیة والاعلامیین والمراقبین الدولیین).
لە ماوەکانی پێشوودا ئەنجومەنی کۆمسیاران پەیڕەوی ڕاگەیاندکاران و نوێنەری پاڵێوراوان و لایەنە سیاسیەکان و هاوپەیمانیە سیاسیەکانی پەسەند کردوە لەو چوارچێوەیەشدا ئۆفیسی پارێزگاکان بەردەوامن لە وەرگرتنی نوێنەری پاڵێوراوان و لایەنە و هاوپەیمانیە سیاسیەکان کە بریتین لە (٤٢١) نوێنەر وە تیمی چاودێری ناوخۆیی کە ژمارەیان ( ٣٢٠) تیمە تا بەرواری ١٥/٧/٢٠٢١ جگە لە ڕاگەیاندکارە ناوخۆیەکان.
وە ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ماوەکانی پێشودا پەیڕەوی تایبەت بە تۆمار کردنی چاودێرە بیانیەکانی پەسەند کردوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق ٢٠٢١ ، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی چاوديرانی نێو دەوڵەتی لە ئۆفیسی نیشتمانی داواکاری خۆ تۆمار کردن وەردەگرێت لە ڕێگای وێب سایتی ( [email protected]) وە هەروەها پەسەند دەکرێن لە دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر ، وە هەروەها چاپ کردنی باجی تایبەت بەو لایەن و گروپانە لە ڕێگای چاپخانەی تۆڕی ڕاگەیاندی عراقی دەستی پێ کردوە،
جێی ئاماژەیە هەموو ئەو ڕێکار و ڕێنمایانەی کە ئەنجومەنی کۆمسیاران پەسەندی کردوون لە مانگی (تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) لە وێب سایتی کۆمسیۆن بەردەست دەکەوێت ( www.ihec.iq)

وتەبێژی ڕاگەیاندن

اترك تعليق