وتەی هەفتانە

*کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت.
*کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.. پرۆسەی هاوشێوەسازی (محاکاة)ی یەکەم بۆ دەنگدانی گشتی‌و تایبەت رۆژی ١٢ی تەمموز دەبێت.
*سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران‌و وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی گفتۆگۆ دەربارەی ئالیەتی سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی دەنگدان لەرۆژی هەڵبژاردندا دەکەن.

لەژێر رۆشنایی ئەو بەرەوپێشچوونە خێرایانەی کۆمسیۆن بۆ قۆناغەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامی دەدات‌و لەگەڵ نزیکبوونەوە لەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، پاشئەوەی کۆمسیۆن پرۆسەی تیروپشکی ژمارەی بۆ کاندیدان کە (٣٢٤٤) کاندیدی پەسەندکراوە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیاران‌ ئەنجامداو رێگەیان پێدرا کە لە ٨/٧/٢٠٢١ەوە دەستبکەن بەهەڵمەتی هەڵبژاردن‌و تا کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی پێنجشەممە ٧/١٠/٢٠٢١ دەتوانن بەردەوام بن. لەئێستادا کۆمسیۆن ئامێەکانی ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوشێوەسازیی دەنگدانی گشتی‌و تایبەت کە وابڕیارە لە ١٢ی تەمموزدا ئەنجامبدرێت، ئەویش بەدانانی یەک وێشتگەی دەنگدان لەهەر ناوەندێکی تۆمارکردندا کە ژمارەیان (١٠٧٩) ناوەندە لەسەرتاسەری عێراقدا، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوردیی‌و خێرایی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی‌‌و تواناییان لەناردنی ئەنجامەکان لەوێستگەکانی دەنگدانەوەو وەرگرتنیان لەلایەن کارمەندانی پسپۆڕەوە لە ئۆفیسی نیشتمانی، پرۆسەکە بەهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای “میرۆ”ی کۆری‌و بەسەرپەرشتی کۆمپانیای پشکنەری ئەڵمانی‌و ئامادەبوونی تیمی “UNAMI”و “IFES”و رووماڵی راگەیاندن ئەنجامدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوەو هەر لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەپێی ماددەی (٣٩) لەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (٩) ساڵی (٢٠٢٠) کە تیایدا هاتووە “دەنگدانی تایبەت بەر لە٤٨ کاتژمێر لەدەنگدانی گشتی تەنها بەکارتی بایۆمتری ئەنجامدەدرێت…”، هەربۆیە فەرمانگەی کردارەکان‌و تەکنەلۆژیای زانیاری خشتەی بڵاوەپێکردن (انتشار)ی کۆتایی دەنگدانی تایبەتی بەئەنجام گەیاند کە ئەویش هێزە ئەمنییەکانی (وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای دژە تیرۆر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وەزەرەتی پێشمەرگە) لەخۆدەگرێت‌و ژمارەیان ( 1.075.727) دەنگدەرەو بەسەر (٥٩٥) ناوەندی دەنگدان‌و (٢٥٨٤) وێستگەدا دابەشکراون‌و بەپێی کارتە بایۆمترییەکانیان بۆ بازنەکانی خۆیان دەنگدەدەن. هەروەک فەرمانگەی ناوبراو خشتەی بڵاوەپێکردنی کۆتایی راگوێزراوان‌و کۆچبەرانیشی ئامادەکردووە کە ژمارەیان (١٢٠،١٢٦) دەنگدەرەو بەسەر (٨٦) ناوەندی دەنگدان‌و (٢٩٦) وێستگەدا دابەشکراون، بەو پێیەی دەنگدەری راگوێزراو رێگەپێدراوە لەو شوێنەی لێی نیشتەجێیە دەنگبدات بۆ ئەو بازنەی دەنگدانەی لێوەی هاتووە، ئەمەش تەنها بەپێی کارتی بایۆمتری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١.
لەچوارچێوەی پاڵپشتی‌ دامەزراوەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، لەبەرواری ٨/٧/٢٠٢١ سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جليل عدنان خلف لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە، مەبەستی کۆببوونەوەکەش گفتۆگۆکردن بوو دەربارەی ئەو ئالیەتەی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٧٤)ی ساڵی ٢٠٢١ کۆمسیۆن پاڵپشتی دەکات‌و تیایدا هاتووە کە پشت ببەستێت بەمامۆستایانی زانکۆ بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی دەنگدان لەرۆژی هەڵبژاردنداو بۆ ئەم مەبەستە زیاتر لە هەشت هەزار مامۆستا دابەشدەکرێن بەسەر شازدە هەزار ناوەندی دەنگدانداو ژمارەیەکیش وەک یەدەگ دەستنیشاندەکرێن، هەروەها کردنەوەی ناوەندی راهێنان لەهەر زانکۆیەکدا بەتەنسیق لەگەڵ ئۆفیسی هەڵبژاردنی پارێزگازگاکاندا.
وتەبێژی رۆژنامەوانی

 

اترك تعليق